riklam

وەفدی سەركونسوڵگەری ئێران: یەكێتی هەمیشە هێزێكی كاریگەر بووە

ی.ن.ک‌‌ 11:08 PM - 2020-04-01
.

.

ئەمڕۆ چوارشەممە 1-4-2020 لە شاری سلێمانی دكتۆر سۆران جەمال تاهیر ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پێشوازیكرد لە وەفدێكی سەركونسوڵگەری كۆماری ئیسلامی ئێران بە سەرپەرشتی ئاغای مەهدی شوشتەری.

لەو دیدارەدا سەرەڕای پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی دكتۆر سۆران پیرۆزبایی سەركەوتنی كۆنگرەی چواری یەكێتییان كرد، وە هیوایان خواست كە یەكێتی لەسەر رێبازی مام جەلال بەردەوام بێت و بە بەهێزی بمێنێتەوە كە چۆن لە پێشترو ئێستاشدا هێزێكی كاریگەر بووە لەسەر ئاستی ناوچەكەو لەسەر ئەو رێبازە پەیوەندییەكی پتەوی لەگەڵ وڵاتی ئێراندا هەبووە، پاشان هەماهەنگی و گرنگیپێدانی پەیوەندی نێوان هەردوو لایەن لەهەموو روویەكەوە گفتوگۆی لەسەكرا، بەتایبەتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرناو چۆنیەتی هاوكاریكردن بۆ رووبەڕووبوونەوەی زیاتری ئەم ڤایرۆسە كە هەموو جیهانی گرتۆتەوە (كوردستان و ئێران)یش یەكێكن لەو وڵاتانە.

هەروەها هەڵسەنگاندنی و بارودۆخی كوردستان و عیراق تەوەرێكی تری گفتوگۆكان بوو.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket