riklam

12 حاڵەتی دیكەی توشبوون بە كۆرۆنا لە هەرێم تۆماركرا

کوردستان 10:48 PM - 2020-04-01
.

.

تەندروستی هەرێم 12 حاڵەتی دیكەی توشبوون بە كۆرۆنای لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە راگەیاند كە سێ پیا و نۆ ئافرەتن.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند: لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان، دوانزە تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانكران كە نۆ ئافرەت و سێ پیاون بەم شێوەیەی خوارەوە:

پێنج لە پارێزگا هەڵەبجە بەركەوتووی توشبووی پێشوون.
پێنج لە قەزای چەمچەماڵ بەركەوتەی تووشبووی پێشوون.
یەك لە سیتەك بەركەوتەی تووشبووی پێشوون.
یەك لە قەزای سیدسادق كە پێشینە گەشتی ئێرانی هەبووە.

بەمەش ژمارەی توشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا لە  هەرێم گەیشتە 188كەس و لەو رێژەیەش 61 كەسیان چاكبوونەتەوە و دوو توشبووش گیانیانلەدەستداوە.

PUKmedia وەزارەتی تەندروستی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket