riklam

زورفی: كۆتایی بە دۆسییەی مەینەتی ئاوارەكان دەهێنین

عیراق 10:04 PM - 2020-04-01
.

.

ئەمڕۆ چوارشەممە 1-4-2020 عەدنان زورفی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو لە بارەگای تایبەتی خۆی لە شاری بەغدا چاوی كەوت بەهەریەك لە نۆفل بەها موسی  وەزیری كۆچ و كۆچبەران و مستەفا هیتی سەرۆكی سندوقی ئاوەدانكردنەوە لەعیراق.

لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست PUKmedia كەوتووە، نووسینگەی عەدنان زورفی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو ئاشكرایكردووە، لەدەستپێكی كۆبوونەوەكەداباس لە دوا پرۆسەی نوێكارییلە نەخشەی ناوچەكانی نیشتەجێبوونی ئاوارەكان لەناوخۆ و لەدەرەوە كراوە، هەروەها باس لە رێگرییانەش كراوە كە بوونەتە لەمپەر لەگەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ ناوچەكانی خۆیان.

لەمیانەی ئەو باسەدا، هیتی پلان و بەرنامەی سندوقەكەی لە دۆسیەی ئاوەدانكردنەوەی ناوچە وێرانبووەكانی دەستی تیرۆرستانی داعش خستۆتە ڕوو، هەروەها هیتی ئاماژەی بەو پرۆژانەش داوە كە لە پارێزگاكانی دیالە و ئەنبار و سەلاحەددین و نەینەوا جێبەجێ كراون.

لەلایەكی ترەوە، زورفی جەختی كردۆتەوە كە دوای پێكهێنانی حكومەتەكەی، بەوپەڕی بەرپرسیارێتییەوە كاردەكات بۆ كۆتایهێنان بەدۆسیەی ئێش وئازار و مەینەتییەكانی كۆچبەر و ئاوارەكان، هەروەها بنیاتنانەوە و ئاوەدانكردنەوەی ناوچە وێرانبووەكان، مسۆگەر كردنی پێداویستییەكانی پێكەوەژیان و ئاشتی كۆمەڵایەتی.

سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو بەڵێنیداوە كە هەڵمەتێكی نیشتمانی گەورە، لەپێناو گەشەدان بە خزمەتگوزارییە سەرەكییەكان و بووژاندنەوەی پرۆژە گرنگەكان لەسەرانسەری عیراقدا ئەنجام بدات.

لەو بارەیەوە، زورفی ئاماژە بەوە دەكات كە باڵوێزانی وڵاتانی ئەنجومەنی ئاسایش و ئەندامانی یەكێتیی ئەوروپاوە بەڵێنیان داوە كە بەشدار و هاوكاردەبن لە پاڵپشتیكردن و پێشكەش كردنی كۆمەكی دارایی بە سندوقی ئاوەدانكردنەوەی عیراق، ئەویش لەپێناو فراوانكردنی پرۆژەكانی خزمەتگوزاری و  گەشەپێدان.

جێی ئاماژەیە، هەر دوێنێ سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو چاویكەوتووە بەهەریەك لە نوری دلەیمی وەزیری پلاندانان و سالار محەمەد ئەمین سەرۆكی دەستەی نیشتمانی وەبەرهێنان بەوەكالەت.

PUKmedia نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket