riklam

سەرۆك كۆمار پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە‌سەرۆكی فەرەنسا-وە پێدەگات

عیراق 09:57 PM - 2020-04-01
.

.

د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق ئەمڕۆ چوار شەممە 1-4-2020 پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە ئیمانوئێل ماكرون ‌سەرۆكی فەرەنساوە پێگەیشت.

لەپەیوەندییە تەلەفۆنیەكەدا، جەختی لەپێویستی هاریكاری و هەماهەنگی و پەیوەست بوون لەنێوان هەردو ووڵات و تەواوی ووڵاتاندا، بۆ ڕوبەڕوبونەوەی پەتای كۆرۆنا و سنوورداركردنی بڵاوبونەوەی كردەوە، بەجۆرێك ببێتە مایەی دەستەبەركردنی سەلامەتی گەلان وگرنگی تێپەڕاندنی ئاڵانگاریەكانی لەبوارەكانی تەندروستی ومرۆیی وئابوری.

هەروەها، سەرۆك بەرهەم، سوپاسی سەرۆك ماكرۆنی كرد بۆ نیشاندانی پشتیوانی و هاوخەمی لەگەڵ عێراقدا بۆ تێپەڕاندنی ئەم پەتایە و هیوایشی خواست كەجیهان بەسەر ئەم پەتایە و لێكەوتە مەترسیدارەكانیدا سەربكەون، لەڕێگای ئەو هەوڵانەی كەدەدرێن لەم بارەیەوە.

لەلای خۆیەوە ‌سەرۆكی فەرەنسا،پشتیوانیكردنی ووڵاتەكەی بۆ گەلی عێراق لەگشت بوارەكاندا دەربڕی و هیوایشی خواست كەعێراقیەكان ئەم دۆخە بەسەلامەتی و ئاشتی تێپەڕێنن ودوپاتیشی لەگرنگی چڕكردنەوەی هاریكاریە هاوبەشەكان بۆ بەرنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا وڕزگاركردنی مرۆڤایەتی بەگشتی لەمەترسیەكانی كردەوە. 

لەكۆتاییدا، ئاماژە بەگرنگی پشتیوانیكردنی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەهەوڵەكانی عێراق بۆ چەسپاندنی سەقامگیری وپارێزگاریكردن لەئاسایش وسەروەری ووڵات كرا، هاوكات دوپاتیش لەبەهێزكردنی پەیوەندیە دوقۆڵیەكان كرایەوە بەجۆرێك كەببنە مایەی بەهێزكردنی پەیوەندیەكانی هەردوو ووڵات وسەقامگیری ئاسایش و ئاشتەوایی لە جیهاندا.

PUKmedia  نووسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆكایەتی كۆمار



ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket