riklam

توركیا.. كۆرۆنا هەڕەشە لە ژیانی سەدان هەزار زیندانی دەكات

جیهان 09:17 PM - 2020-04-01
.

.

27 رێكخراوی جیهانی داوا لە توركیا دەكەن كە زیندانیەكان ئازاد بكەن بۆ دورخستنەوەیان لە مەترسی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كۆڤید-19، ئەمنێستی ئەنتەرناشناڵیش لای خۆیەوە  لە پێگەی فەرمی خۆی ڕاگەیاندنەكەی بڵاوكردۆتەوە.

 27 رێكخراوی جیهانی مافی مرۆڤ و ڕێكخراوی جۆرناڵیستی لە ناویاندا چەندین ڕێكخراوی ئەمریكی و ئەوروپی هەروەها چەند ڕێكخراوێكی ناو خودی توركیاش ڕاگەیاندنێكیان ئاڕاستەی دەوڵەتی توركیا كردوە كە تیایدا داوای پێداچوونەوەی كەیسەكان و ئازاد كردنی زیندانیان دەكەن لە زیندانەكانی توركیادا كە ژمارەیان زیاتر لە 300 هەزار زیندانی دەبێت كە زۆربەیان زیندانی سیاسی و ڕۆژنامەنووس و پەیامنێرو هونەرمەندو خوێندكاری زانكۆكان و مامۆستاو دكتۆرو پارێزەرو ئەكادیمیستن.

پاش ئەو فشارانەی كە لەلایەن پەرلەمانتارانی هەدەپەو رێكخراوی مافی مرۆڤ و ئۆفیسی ئەمنستی ئەنتەرناشنال لە ئەنقەرە خستیانە سەر دەوڵەتی توركیاو ئەردۆگان بۆ ئازادكردنی زیندانە سیاسیەكان، دەوڵەتی توركیا بڕیاری ئازاد كردنی نزیك بە 10 هەزار لەو زیندانیانەی دا، بەڵام بڕیارەكە هیچ كام لە زیندانیانی سیاسی ناگرێتەوە كە كەیسی سەدان هەزار لە ڕۆژنامەنووس و خویندكارو مامۆستاو پرۆفیسۆری پێوە هەڵواسراوە.

هەفتەی ڕابردوو ڕاویژكاریكی ئەمنستی ئەنتەرناشناڵ لە پێگەی فەرمی خۆی ڕەخنەی لەو بڕیارەی دەوڵەتی توركیا گرت و دەڵێت ئەو بڕیارە تەنها دزو پیاوكوژو، دەستدرێژیكارانی سێكسی و مافیاكان دەگرێتەوەو ئەوانی پێ ئازاد دەكرێت. وە دەڵێت بڕیارەكەی دەوڵەتی توركیا هیچ كام لە زیندانیانی سیاسی ناگرێتەوە كە كەیسەكانیان بەستوونەتەوە بە تیرۆریزمەوە، وە دەڵێت تەنانەت هاوسەرۆكانی هەدەپە سەڵاحەدین دەمیرداش و فیگەن یۆكسداخ ئەندام پەرلەمانەكانی تریشاین كە زیندانن ناگرێتەوە.

ئەو ڕێكخراوانە لە ڕاگەیاندنەكەیاندا باسی خراپی بارودۆخی زیندانەكان دەكەن لە ڕووی قەرەباڵغی كە بێجگە لە 300 هەزار زیندانی، دەیان ستاف و كرێكارو كارمەندی زیندانەكەشی تێدایە، هەروەها باسی پیسی و نائامادەیی مەرجەكانی تەندروستی، وە باسی مەترسی گەورەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆڤید-19 دەكات لەوێدا.

 بۆیە داوادەكەن كە دادگا بەپێی یاسا نێودەوڵەتیەكانی مافی مرۆڤ بە كەیسەكاندا بچێتەوەو پارێزەرانی مافی مرۆڤ و ڕۆژنامەنووسان و چالاكوانانی سیاسی و خویندكاران ئازاد بكەن كە ئەوانە تەنها پیادەی مافی مەدەنی خۆیان كردوە لە بەڕێوەبردنی چالاكیەكانیاندا. هەروەها لە بەشێكی تری ڕاگەیاندنەكەیاندا باسی ئازادكردنی ئەو كەسانە دەكەن كە زیاتر بارودۆخیان لە بارە بۆ تووش بوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وانە بەساڵاچوەكان و ژنانی دوگیان و هەروەها ئەوانەی كە نەخۆشن ، لەماوەی پێشوودا سەڵاحەدین دەمیرتاش كێشەو نەخۆشی دڵی بۆ هاتوەتە پێش وە هەندێكی تر لە پەرلەمانتارە زیندانیەكان تەمەنیان سەروو 60 ساڵەو ئەوانە بێ دوودڵی نابیت چیتر لە زیندان بن و دەبێت ئازاد بكرێن.

PUKmedia عوسمان عەلی-تورونتۆ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket