riklam

عیراق.. گەڕاندنەوەی هاووڵاتیان لە دەرەوە بەردەوامە

عیراق 08:09 PM - 2020-04-01
.

.

وەزارەتی گواستنەوەی عیراق رایگەیاند كە سبەێنێ 5 گەشتی ئاسمانی تر بۆ گەڕاندنەوەی هاووڵاتییە عیراقییەكان ئەنجام دەدرێت.

ئەمڕۆ چوار شەممە 1-4-2020، وەزارەتی گواستنەوەی عیراق لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە هێڵی گەشتی ئاسمانی عیراقی بەنیازە 5 گەشتی تر بۆ گەڕاندنەوەی هاووڵاتیان لە دەرەوەی وڵات ئەنجام بدات، ئەمەش لەچوارچێوەی ئەو خشتەیەیە كە بۆ ئەو مەبەستە ئامادەكراوە وتێیدا وادەی گەشتەكان وئەو وڵاتانەشی گەشتەكانی لێوە ئەنجام دەدرێت دەستنیشان كراوە.

گەشتەكانیش بەم شێوەیە ئەنجام دەدرێت: 2 گەشت بۆ توركیا، 1 گەشت بۆ تاران، هەروەها ئەنجامدانی دوو گەشت بۆ عەمان، هەرچەندە دەبوایە ئەو دوو گەشتەی دوایی ئەمڕۆ ئەنجام بدرایە، بەڵام دواخراوە بۆ رۆژی پێنجشەممە، ئەویش بەپێی رەزامەندییە رەسمییەكانی وڵاتی ئۆردۆن.

PUKmedia راگەیاندنی وەزارەتی گواستنەوە

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket