riklam

زاناكان: لەئەڵمانیا رێژەی توشبوان بەكۆرۆنا ملیۆنێك تێدەپەڕێنێت

جیهان 08:03 PM - 2020-04-01
.

.

زاناكانی بواری پەتا ڤایرۆسیەكان قسە لەسەر وادەی كۆتایی ئەم ڤایرۆسە دەكەن و پێشبینەكانین ئاماژەیە بەوەی لەئەڵمانیا زیاتر لەیەك ملیۆن هەڵگری ئەم ڤایرۆسە دەبن و تا ئەیلولی داهاتووش كاریگەرییەكانی ئەم ڤایرۆسە بەردەوام دەبێت.

زاناكانی زانكۆی  (ماینز و هامبۆرگ) ی ئەڵمانیا بەسەرپەرشتی زانای بەناوبانگی ڤایرۆسەكان (بودو بلاختەر) پێشبینی ئاڕاستەی داهاتووی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەكات.

لەمبارەیەوە تۆڕی میدیایی  SWR بڵاویكردەوە: زانایانی بواری ڤایرۆس لەبەر ڕۆشنایی ڕێوشوێنە توندەكانی رابردو لەمیانەی توێژینەوەیەكدا دوو سیناریۆیان لا بەرجەستەبووە، یەكەمیان جەختكردنەوەیە لەخۆپاراستن و بەردەوامی ڕێوشوینەكان تا مانگی نیسان.

زانایانی بواری ڤایرۆسەكان پێشبینی ئەوەش دەكەن بڵاوبونەوەی ئەم پەتایە تا مانگی حوزەیرانی داهاتوو لەئەڵمانیا ئەگەری ئەوە هەیە بگاتە نزیكەی ملیۆنێك و 300 هەزار كەس.

دەشڵێن: ئەگەر ماوەی دابڕانی كۆمەڵایەتی و تێكەڵاوبوون و داخستنی خوێندنگەكان تا دوو مانگی تر درێژبكرێتەوە زانایان پێیانوایە ژمارەی توشبوان لەسیناریۆی یەكەمدا 100 هەزار توشبوو كەم دەكات.

 تۆڕی میدیایی SWR ئەوەشی وتوە: لای زاناكان ئەم پێشبینیە ژمارە نیەو پرسیار گەلێكی زۆر هەیە كە ئەوان وەڵامیان نەداوەتەوەو زۆرێك لەو پرسیارانە خۆیانی لێ لادەدەن،بۆنمونە تائێستا داتای ئەوانە لەبەردەستدا نیە كەتوشبوون و پێیانەوە دیارنیە هەروەها تا ئێستا دوا تێگەیشتنێكی تەواو نیە لەسەر توشبوونی هاووڵاتیانی ئەڵمانیا بەڤایرۆسی كۆرۆنا.

 

پێشبركێی جیهانی بۆ گەیشتن بەدەرزیەك لەدژی كۆرۆنا

لەم بارەیەوە لوتر فیلەر سەرۆكی پەیما (نگای روبەرت كوخ) ی ئەڵمانی پێیوایە ئاماژەكان ئەوە دەگەیەنن ئەم قەیرانە تا جەژنی ئۆستێرن دەخایەنێ و ئەڵمانەكانیش داوا دەكەن ئەو پرسە بەهەند وەربگیرێ.

لەو توێژینەوەیەدا كە پەیمانگاكە كردویەتی دەركەوتووە لەسەدا 41٪ی ئەڵمانەكان پێیانوایە كۆرۆنا مەترسیدارە لەسەر ژیانیان، بەپێی لێدوانێكی سەرۆكی پەیمانگای روبەرت كوخ كە ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانیش بڵاویكردەوە زانایان لەهەوڵەكانیاندا متمانە دەكەنە سەر داتاكانی كۆریای خواروو لەگەڵ هەرێمی وهانی چینی و پێیانوایە سەرەتا بەسیناریۆیەكی ئەرێنی دەستیان پێكرد لەسەر بنەمای ئەزمونی ئەو دوو وڵاتەو وای بۆ دەچن ئەم پەتایە تامانگی مایسی داهاتوو لەئەڵمانیا نزیكەی 0,6٪ دانیشتوان توشبن و هەموو پێشبینیەكانیش ئەوەیە  ئەو رێژەیە بگاتە لەسەدا 06%، ئەمەش واتە لەكۆی 83 ملیۆن دانیشتوانی ئەڵمانیا پێنج ملیۆن كەسی بەلای كەمەوە پێشبین دەكرێت  توشی ئەم پەتایە ببن.

 

پەتای كۆرۆنا لە ئەڵمانیا لەسەرەتایدایە

سەبارەت بەگەشبینی روبەڕوبونەوەی ئەم ڤایرۆسە،خۆی لەوەدا دەبینێ مامەڵەكردن لەگەڵ نەخۆش روبەڕوبونەوەیەكی گەورەی سیستمی تەندروستی ئەڵمانیە لەم بارەیەوە كلاوس فیدلدەی ئەندامی تیمی زانستی و پسپۆڕی ئابوری بەتۆڕی میدیای SWRی وتووە: تائێستا ئەم پەتایە لەئەڵمانیا لەسەرەتادایە هەر لەبەر ئەم هۆیەشە كە هۆرست زیهۆفەری وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا دوای راوێژكردن لەگەڵ وەزیرانی ناوخۆی سەرجەم هەرێمە فیدراڵییەكانی ئەڵمانیادا بڕیاریاندا جارێ رێشوێنەكانی دابڕانی كۆمەڵایەتی بۆ ماوەیەكی تر دررێژبكەنەوە.

PUKmedia شیهاب عوسمان – ئەڵمانیا

لە دۆیچە ڤیللەوە

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket