riklam

لیژنەی دارایی: مووچەی فەرمانبەران كەمناكرێتەوە

عیراق 06:27 PM - 2020-04-01
.

.

ئەمڕۆ چوارشەممە لیژنەی دارایی نوێنەرانی عیراق رەتیكردەوە مووچەی فەرمانبەران كەم بكرێتەوە، ئەگەر هەیە حكومەتی عیراق لە پارەی یەدەكی خەزنكراو لەبانكی ناوەندی بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای كۆرۆنا رابكێشێت.

لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ PUKmedia شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی نوێنەرانی عیراق دەڵێت: لە ئێستادا بڕیارێكی وا بۆ كەمكردنەوەی مووچەی فەرمانبەران لەپێناو روبەڕووبوونەوەی پەتای كۆرۆنا، نە لەلایەن حكومەت یان لیژنەی دارایی، یان وەزارەتی داراییەوە لەئارادا نییە، ئەو هەواڵانەشی باس لەكەمكردنەوەی مووچە دەكەن دوورن لەڕاستییەوە.

میرزا دەشڵێت: رێگای بەرەنگاربوونەوەی پەتای كۆرۆنا بەوە دەبێت كە حكومەتی فیدڕاڵی عیراق لە پارەی خەزنكراوی یەدەك لەبانكی ناوەندی عیراق رابكێشێت، بەڵام راكێشانی پارەی یەدەك دەبێتەهۆی ئەوەی نرخی دیناری عیراقی لەبەرامبەر دراوی بیانی، بەتایبەتیش دۆلاری ئەمریكی دابەزێنێت.

ئەندامەكەی لیژنەی دارایی نوێنەران ئاماژە بەوەش دەكات كە دەكرێت حكومەت لەگەنجینەی دارایی پارە رابكێشێت، بەڵام وادەی راكێشانی ئەو پارەیە دیار نییە، شیروان میرزا  ئاماژە بەوە دەكات  كە سروشتییە لەم جۆرە بارودۆخانەدا پرسی وا دێتە پێشەوە، تەنانەت وڵاتە زلهێزەكانیش لەبەرامبەر بەرەنگاربوونەوەی قەیرانێكی وادا پەنا بۆ  پارەی یەدەكی خەزنكراوی وڵاتەكەیان دەبەن.

PUKmedia/ هامیار عەلی

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket