riklam

پاشای تایلەند لەگەڵ 20 ژن کەرەنتینە دەکرێت

جیهان 05:50 PM - 2020-04-01
.

.

پاشا تەمە ٦٧ ساڵانەکەی تایلەند لەگەڵ ٢٠ ژن کەلە هاوسەر و دۆست و خزمەتکارەکانی پێکهاتبوون لە هۆتێلێکی گرانبەها خرانە کەرەنتینەوە.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئەڵمانیا، پاشای ٦٧ ساڵە تایلەند، ماها فاجیر ئەلونگ كورن لەگەڵ ٢٠ ژنی حەرەمسەراکەی لەوانە هاوسەرو مەعشوقەو خزمەتکاری لەهوتێلێکی گرانبەهای ئەڵمانی لەچیای دڵڕفێنی ئەلپ چوە کەرەنتینەوە.

 ئاماژەش بەوە دەکەن کە پاشای تایلەند پێشتر بەنیاز بوە ١٤٠ ژن لەخۆیدا بباتە کەرەنتینەوە، بەڵام بەهۆی نیگەرانییەوە لەتوشبون بەڤایرۆسی کۆرۆنا دەستبەرداری ١٢٠ ژنیان بوە.

ئەم هەڵسوکەوتەی پاشای تایلەند، هەرایەکی گەورەی لەسۆشیال میدیای تایلەندییەکاندا دروست کردوە، بەجۆرێک لەماوەی ٢٤ سەعاتی رابردودا نزیکەی ملیۆنێک‌و ٤٠٠ هەزار تویت لەهاشتاگی "چ پێویستییەکمان بەپاشایە؟" بلاوکراوەتەوە.

ماها فاجیر ئەلونگ كورن، ساڵی ٢٠١٦ لەپاش کۆچی دوایی باوکی بو بەپاشا، ئەو دوای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەتایلەند تا ئێستا دەرنەکەوتوەو خۆی حەشارداوە.

تایلەند تا ئێستا ١٧٧١ توشبوی بەڤایرۆسی کۆرۆنا هەیەو ١٢ کەسیش گیانیان لەدەست داوە.

PUKmedia ئاژانسەکان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket