riklam

تەندروستی هەرێم ئاماری 24 سەعاتی رابردوی توشبوانی كۆرۆنای راگەیاند

کوردستان 02:51 PM - 2020-04-01
.

.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند لەماوەی 24 سەعاتی رابردوودا لەماوەی (٥٤٨  پشكنین ئەنجامدراوەو 14 حاڵەتی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و كۆی توشبواتنیش لەهەرێم گەیشتوەتە 176 كەس كە لەنێویاندا دوو حاڵەتی مردن و  61 حاڵەتی چاكبوونەوە هەیە.

 

ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی

ژمارە (٣٤)

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان، ڕێكارەكان بەردەوامن بەمشێوەیە:

1. كەرەنتین

ژمارەی هاووڵاتیان لە كەڕەنتینەكان (٥٩١٠) هاووڵاتی بوون لە (٣٦) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (١٥٣٨) هاووڵاتی لە كەرەنتین ماونەتەوە (٥٧٧) لە هەولێر، (١٢٧) لە سلێمانی، (٧٥٤) لە دهۆك، (٤٨) لە هەلەبجە، (٣٢) لە ڕاپەرین وە (٤٣٧٢) هاووڵاتی لە كەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەكانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ كەڕەنتین كردنی ژمارەیەكی تری كەرەنتین كراو لە ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو كە كۆی گشتی بریتی بوو (٣٥٦) هاووڵاتی.

 

2. پشكنین

لەماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو (٥٤٨) پشكنین ئەنجام دراوە، (٣٤٩) هەولێر، (١٢٣) سلێمانی، (٧٦) دهۆك.

دەرەنجام (١٤) تووشبووی نوێ تۆماركرا وە بەم شێوەیەی خوارەوە:-

• پارێزگای هەولێر (٦) پۆزەتیڤ، كە (٢) ئافرەت تەمەنیان (٣٣)، (١٧) ساڵ وە (٢) پیاو تەمەنیان (٧٣)، (٣٥) ساڵ كە بەركەوتووی تووشبووەكەی مەلائۆمەرن، پیاوێك تەمەن (٢٧) ساڵ لە بەریتانیا گەڕاوەتەوە لە بەرواری ١٦/٢/٢٠٢٠ دوای بانگەوازەكەی وەزارەتمان هاتووە و پشكنینی كردووە، وە ئافرەتێك تەمەن (٢٤) ساڵە و پزیشكە.

• پارێزگای سلێمانی (٥) پۆزەتیڤ، (٥) لە ناو شاری سلێمانی، پیاوێك تەمەن (٣٠) ساڵ، (٢) ئافرەت تەمەنیان (٤٩)، (٢٧) ساڵ لە ناو شاری سلێمانی كە دوویان بەركەوتووی تووشبووانی پێشوون، وە ئافرەتێك تەمەن (٢١) ساڵ و مناڵێك تەمەن (١٠) ساڵ لە قەزای دەربەندیخان كە هەردووكیان بەركەوتەی تووشبووانی پێشوون.

• پارێزگای دهۆك (٣) پۆزەتیڤ، كە (٢) پیاو تەمەنیان (٤٢)، (٣٢) ساڵ، ئافرەتێك تەمەن (٥٧) ساڵ، كە دوویان لە قەزای زاخۆ و یەكێكیان لە قەزای ئامدێدیە وە بەركەوتووی تووشبووانی پێشوون.

 

3. ئاماری گشتی

كۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان گەشتە (١٧٦) تووشبوو، لەنێویاندا (٢) مردن هەیە و (٦١) نەخۆش چاكبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشكی دان.

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەكانی پزیشكی كە لە كاردان جارێكی تر تكا دەكەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەكانیان وە پابەندبن بە ڕێنماییەكانی تەندروستی چونكە هۆكاری تووشبوونی 139 حالەت بە ڕێژەی (79%) لەكۆی تووشبووانی كۆڕۆنا بەهۆی پابەندنەبوونە بە ڕێنمایی تەندروستی و بەركەوتنی یەكتر بووە، بۆیە لەكاتی پێویستدا پەیوەندی بكەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی

حكومەتی هەرێمی كوردستان

١ی نیسانی٢٠٢٠

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket