riklam

ڕاهێنه‌ره‌كه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی ڕاگرتنی له‌سه‌ره‌

جیهان 01:23 PM - 2020-04-01
.

.

كیكی سیتینی ڕاهێنه‌ری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی هه‌ڕه‌شه‌ی ڕاگرتنی له‌سه‌ره‌ له‌ خولی یانه‌پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا .

به‌ پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌كانی ئه‌وروپا، كیكی سیتین به‌هۆكاری دره‌نگ ده‌ستپێكردنی یاریی نێوان به‌رشه‌لۆنه‌و ناپۆلی تاوانباره‌و به‌وه‌ش ده‌سته‌ی رێكاری یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا به‌ نیازه‌ بۆ ماوه‌ی یه‌ك یاری رایبگرێت .

هاوكات یه‌كێتیی تۆپی پێی ئه‌وروپا سزای هه‌ریه‌كه‌ له‌ یانه‌كانی به‌رشه‌لۆنه‌و بایرن و ناپۆلی ئیتاڵی ده‌ركرد.

به‌ پێی بریارێكی لیژنه‌ی رێككاری له‌ یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا، هه‌ریه‌كه‌ له‌ یانه‌كانی به‌رشه‌لۆنه‌و ناپۆلی به‌ بڕی 15 هه‌زار یۆرۆ سزا دراون به‌ هۆی دره‌نگ ده‌ستپێكردنی یارییه‌كه‌یان له‌ خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا له‌ سه‌ر یاریگه‌ی سان پاوڵی .

هاوكات سزای یانه‌ی بایرن میونشنی ئه‌ڵمانیش سزا دراوه‌ به‌هۆی ره‌فتاری هانده‌ره‌كانیان به‌رامبه‌ر یانه‌ی چیڵسی ، هاوكات دوو یاریش بریاری راگرتن بۆ ئیمری جانی یاریزانی یانه‌ی بروسیا دۆرتمۆند ده‌ركراوه‌ به‌هۆی ئه‌و ره‌فتاره‌ی به‌رامبه‌ر نه‌یمار له‌ قۆناغی شانزه‌ی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كان نواندی و به‌ كارتی سوور كرایه‌ ده‌ره‌وه‌ .


PUKmedia  هه‌رێز جه‌مال

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket