riklam

پیرۆزبایی سەرۆكایەتی یەكێتی بۆ جەژنەكانی ئەكیتۆ

ی.ن.ک‌‌ 12:19 PM - 2020-04-01
.

.

سەرۆكایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەبۆنەی ھاتنەوەی سەری ساڵی تازەی بابلی _ ئاشووری و جەژنەكانی ئەكیتۆوە، بروسكەیەكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی كریستیانەكانی كلدان و سریان و ئاشوری دەكەن كە ئەمە دەقەكەیەتی:

بەبۆنەی ھاتنەوەی سەری ساڵی تازەی بابلی _ ئاشووری و جەژنەكانی ئەكیتۆ  پیرۆزبایی گەرم لەسەرجەم برایان و خوشكانمان لە  كریستیانەكانی كلدان و سریان و ئاشوری دەكەین ، ھیوادارین   ئەم رۆژە  كە هێمایە بۆ بووژانەوەی سروشت و هاتنی بەهار، ببێتە ھەوێنی زیاتری برایەتی و قوڵكردنەوەی گیانی پێكەوەژیان لەنێوان ھەموو نەتەوەو پێكھاتەكانداو گیانی لێبوردەیی زاڵبكەین بەسەر كایەكانی ژیاندا.

‎خوشك و برایانمان لە  كریستیان لەنێویشیاندا گەلی ئاشوری بەشێكی ڕە‌سە‌ن و سەرەكین لەھەرێمی كوردستان و بە درێژایی مێژووش رۆڵی گرنگتان بینیوە لە جوانكردنی وێنەی پێكەوەیی و پێكەوەژیان لەھەرێمی كوردستان.

ھیوا بەخشین ئەم بۆنەیە دەرفەتێك بێت بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە و ھەموومان پابەندبین بە رێنماییە تەندروستی و كارگێڕییەكان بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی كۆرۆناو كوردستانەكەشمان سەلامەت و ئاوەدانتر بێت.
ھەرشادو سەرفرازبن .

سەرۆكایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket