riklam

ئێران 10 ملیار دۆلار كۆمه‌ك بۆ كاسبكاران ته‌رخان ده‌كات

جیهان 11:50 AM - 2020-04-01
.

.

سه‌رۆك كۆماری ئێران ڕایگه‌یاند بڕی 10 ملیار دۆلاریان بۆ كۆمه‌ك به‌و كه‌سانه‌ی كه‌ به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ تووشی زیان بوون ته‌رخان كردووه‌.

به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 1-4-2020 حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌ی ڕایگه‌یاند: به‌پێی ئاماره‌كان ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانی ئێران ڕوو له‌ دابه‌زینه‌ و هاوكاتیش سوپاسی هاووڵاتیانی كرد كه‌ پابه‌ندی ڕێنماییه‌كان بوون و ڕاشیگه‌یاند كه‌ ڕێنماییه‌كان بۆ هه‌فته‌ی دیكه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت.

 رۆحانی داوای له‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی ئێران كرد كه‌ بێده‌نگ بن بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌ت بتوانێت ئه‌ركه‌كانی خۆی جێبه‌جێ بكات و ڕاشیگه‌یاند كه‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی مێژوویی و جیهانییه‌.

PUKmedia  ئاژانسی ئیرنا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket