riklam

ئــەمـڕۆ لـە مێژوودا

جیهان 08:54 AM - 2020-04-01
.

.

1 ئەبریل (نیسان)

مانگی چوارەمی ساڵنامەی گریگۆریە، یەكێكە لەو چوار مانگەی كە پێكهاتوون لە 30 رۆژ.. مانگی نیسان (ئەبریل) لە زانستی ئەستێرەناسیدا كاتێك دەست پێدەكات كە خۆر لە بورجی ئاوسدایە، و لە بورجی گا كۆتایی دێت.. وە لە رووی گەردونناسیشەوە كاتێك خۆر لە بورجی نەهەنگدایەو و لە بورجی ئاوسدا تەواو دەبێت..
ناوی ئەپریل لە ناوی لاتینی (aprilis)ەوە هاتووە، یان لە وشەی aperire كە بە مانای (كرانەوە) دێت، وەك ئاماژەیەك بۆ بەهار كە لەم مانگەدا دەردەكەوێت، یان لە وشەی ئەترۆسكی (ئاپرو) كە بە مانای خوای خۆشەویستی (ئافرودیت) دێت، وە لە وڵاتی شام پێی دەوترێت ئیبریل نیسان، وە ئەم ناوە رۆشتوەتە ناو زمانی ئارامیەوە لەناو زمانی ئەكادی، وە بنچینەی وشەكە سۆمەریە (نیسانگ)، بە مانای (نۆبەرە) دێت، (نی=شتیك، سانگ= سەرەتا، یەكەم)  وە لە تونس و جەزائیر پێی دەوترێت: ئەفریل.
لە ساڵنامەی میسریدا پێی دەوترێت بەرمۆدە، و لە وڵاتی مەغریبی عەرەبی پێی دەوتریت (یبریل)، بە پێی ساڵنامەی كشتوكاڵی، بەڵام سەرەتای مانگی (یبریل) جیاوازە لە سەرەتای مانگی ئەبریل، وە ئەبریل مانگی دووەمە لە ساڵنامەی رۆمانی و پێكهاتووە لە 29 رۆژ، هەتا یۆلیۆسی قەیسەر هەستا بە سەرەتای ساڵنامەی یۆلیۆسی ساڵی 45 پ.ز.

1ی ئەبریل (نیسان)
رووداوەكان:
313: دەرچونی مەرسومی هیلانۆ بەپێدانی ئازادی بیروڕای ئاینی مەسیحی لەگەڵ قوستەنتینی ڕۆما لەلایەن دەسەڵاتی كەنیسەی مەسیحەكانەوە.
457: (تستۆربۆی) لە كەنیسەی مەسیحی جیابوویەوە بۆ پێكهێنانی كۆمەڵە كەسایەتیەكی ئاینی بەناوی (كۆمەڵەی نەستوریە).
1578: ولیەم هارفی، سوڕی خوێنی دۆزیەوە.
1820: دەستپێكردنی گەشتەكەی (كڵۆدبۆس جیمس ریچ)ی بەریتانی بۆ رۆژهەڵاتی كوردستان وەك (سنە و سلێمانی و هەولێر...هتد).
1847: مۆركردنی پەیمانی دووەمی (ئەرزڕۆم) كە بووە هۆی هەڵوەشانەوەی میرنشینە كوردیەكان.
1918: دامەزراندنی هێزی ئاسمانی پاشایەتی بەریتانی.
1920: راگەیاندنی دامەزراندنی یەكەم ئەنجومەنی شورا لە كوێت، كە یەكەم ئەنجومەنی راوێژكاری بوو لە مێژووی كوێت و پێكهاتبوو لە 12 ئەندام كە لە رێگەی دامەزراندنەوە دانرابوون.
1922: ڕاگەیاندنی شاری (دهۆك) بە قەزای قائیمقامیەتی (دهۆك) یەكەم قائیمقامیشی (فەتاح بەگ بوو).
1931: بۆ یەكەمجار لەمێژووی عێراقدا دراوی عێراقی بەناوی (دینار) بڵاوكرایەوە.
1942: بڵاوكردنەوەی یەكەم ژمارەی گۆڤاری (ڕووناهی) لە سوریا لەلایەن (جەلادەت بەدرخان).
1946: لە ئەنجامی لێك كشانی دەریا بوومەلەرزەیەك ڕوویدا لەناوچەی (تسۆنامی) لە دوورگەی (وبسان) كە بەرزی شەپۆلەكان گەیشتە (35)م وە گیان لەدەستدانی (165) هاوڵاتی.
1948: دوورگەكانی (فارو) ئۆتۆنۆمیان وەرگرت لە دانیمارك.
1960: یەكەم مانگی دەستكرد كە كەشناسی گەردوونی بوو بەناوی (تیرۆس لا) بەرەو ئاسمان بەرزكرایەوە لە بنكەی (كیب كانافیرال).
1960: بڵاوبوونەوەی گۆڤاری (رۆژی نوێ) لە سلێمانی.
1961: دیناری كوێتی بۆ یەكەم جار بڵاوكرایەوە.
1972: پێكەولكانی ( هێڵەكانی ئاسمانی بەریتانی پشت دەریا) و (هێڵەكانی ئاسمانی بەریتانی ئەوروپی) لە ژێر ناوی هێڵی ئاسمانی بەریتانی.
1982: فڕۆكەی كۆنكۆردی سەر بە هێڵەكان ئاسمانی بەریتانی بۆ یەكەمجار دەست بەكار بوو لە (كاراكاس) و (ریودو جانیرۆ).
1986: تەقینەوەی فڕۆكەیەكی نەفەرهەڵگری ئەمریكی لە كاتی گەشتی لە یۆنانەوە بۆ میسر، و تیاچوونی 4 كەس و بیرنداربوونی زیاد لە سەد كەس.
1989: دانانی یاسر عەرەفات بە سەرۆكی دەوڵەتی فەلەستینی.
1993: شاژنە ئەلیزابیسی دووەم نمایشی حەفتا فڕۆكەی سەر بە چەكی ئاسمانی پاشایەتی بینی كە ئاهەنگی 75 ساڵەی دامەزراندنی بوو.
1997: دووەمین كۆنگرەی ( یەكگرتووی قوتابیانی ئیسلامی كوردستان) لە هەولێر بەڕێوەچوو.
1998: كردنەوەی بینای شێخ راشید لە فڕۆكەخانەی دوبەی نێودەوڵەتی.
2001: پۆلیسی یوگوسلافیا سەرۆكی پیشوی یوگوسلافیا (سلۆفۆدان میلۆسۆفیچ) یان دەستگیركرد و ئەوەش بە تەمەتباركردنی تاوانی جەنگ.
2002: سوپای ئیسرائیلی هەڵدەستێت بە قەسابخانە لە شاری (جەنین) كە تا 12ی ئەبریلی خایاند.
2003: چونی كۆڵن پاوەڵ (وەزیری دەرەوەی ئەمریكا) بۆ توركیا تا ڕازی بكات هێزەكانی نەنێرێتە هەرێمی ك.غ.
2004: دەرچوونی ژمارەی (تاقیكردنەوە) ی ڕۆژنامەی (ئاسۆ) لە سلێمانی.
2007: بۆ یەكەم جار لە جیهاندا نەخۆشخانەیەكی تایبەت لە شاری هەڵەبجەی شەهید بۆ بریندارانی چەكی كیمیایی لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی ساڵی (2007) بڕیاری دروستكردنی درا، بەڵام تا ئێستا (1-4-2015ز) ئەو بینایە تەواو نەكراوە و كۆمەڵێك ناتەواوی هەیە.
2008: بەچاودێری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆنفرانسێك دەربارەی نەخۆشیەكانی ئافرەت و منداڵبوون بەڕێوەچوو.
2009: كرواتیا و ئەلبانیا دایانەپاڵ پەیمانی باكوری ئەتڵەسی/ ناتۆ.
2010: حیزبە ئۆپۆزسیۆنە سەرەكیەكانی سودان كشانەوە لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی.
2010: د.بەرهەم ساڵح سەرۆكی حكومەتی هەرێم مەدالیای داهێنانی بەخشیە (د.كەمال مەزهەر).

لەدایكبوون:
1578: ولیەم هافی، پزیشكی ئینگلیزی
1809: نیكۆلای گۆگۆل، نوسەری روسی.
1815: ئۆتۆ فۆن بسمارك، سەرۆكی ئەڵمانی.
1841: ئەحمەد عورابی، سەركردەی میسری و سەرۆكی شۆڕشی عورابی.
1865: ریچارد سیگمۆندی، زانای كیمیای نەمساوی ئەڵمانی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی كیمیای ساڵی 1925ز.
1868: ئیدمۆند روستان، شاعیر و شانۆنوسی فەرەنسی.
1873: سێرجی رەخمانینۆف، مۆزیك ژەنی روسی.
1908: ئەبراهام ماسلۆ، زانای ئەمریكی دەرونزانی.
1919: جۆزیڤ مورای ، نەشتەركاری جوانكاری ئەمریكی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی پزیشكی ساڵی 1990ز.
1932: دیبی ریناڵدز، ژنە ئەكتەری ئەمریكی.
1933: كلۆد كۆهین تانوجی، زانای فیزیای فەرەنسی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی 1997ز.
1939: نەجاح عەبدوڵا، ژنە ئەكتەری سوری
1940: وانجاری ماسای، چالاكوانی كینی لە بواری ژینگە و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵی 2004ز.
1946: ئەریگۆ ساكی، یاریزان و راهێنەری تۆپی پێی ئیتالی.
1947: ئەلان كن، زانای بیركاری فەرەنسی.
1954: دیتەر مۆلەر، یاریزانی تۆپی پێی ئەڵمانی.
1957: سەوسەن بەدر، ژنە ئەكتەری میسری.
1958: تەمیم عەبدە، ئەكتەری تونسی.
1963: شیهاب حاجیە، ئەكتەری كوێتی.
1967: حەمید ستیلی، یاریزان و راهێنەری تۆپی پێی ئێرانی.
1968: جۆلیا بوترس، ژنە هونەرمەندی لوبنانی.
1969: فەزڵ شاكیر، هونەرمەندی لوبنانی.
1973: جومانا موراد، ژنە هونەرمەندی سوری.
1976: قوسەی خولی، ئەكتەری سوری.
1976: تروی بیكەر، ئەكتەری ئەمریكی.
1976: كلارنس سیدۆرف، یاریزانی تۆپی پێی هۆڵەندی.
1978: ئەناماریا مارینكا، ژنە ئەكتەری رۆمانی.
1979: ئەحمەد خالید، سیناریست و دەرهێنەری میسری.
1983: عەمر زەكی، یاریزانی  تۆپی پێی میسری.
1983: مات لانتەر، ئەكتەری ئەمریكی.
1984: شون رۆبەرتس، ئەكتەری كەنەدی.
1988: رەوعە سەعدی، ژنە ئەكتەری سوری.
1989: دەیڤید نگوگ، یاریزانی تۆپی پێی فەرەنسی.

وەفات:
1968: لیف لانداو، زانای فیزای تیۆری سۆڤیەتی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی 1962ز.
1974: قاسم محەمەد رەجەب، دانەر و نوسەری عێراقی.
1987: عەبدولرەحمان خەمیسی، شاعیری میسری.
2000: حاجی ئیبراهیمی شاتری، شاعیری كورد.
2002: مەسعود محەمەد، روناكبیری كورد
2010: ئید رۆبەرتس، ئەندازیاری ئەمریكی.
2012: ئیكریم بورا، ئەكتەری توركی.

جەژن و بۆنەكان:
رۆژی درۆی نیسان (ئەبریل).
یەكەم ڕۆژی كاركردن بە كاتی هاوینە .
خا بنیسان یان سەری ساڵی ئاشوری، جەژنی نیشتمانی ئاشوریەكان/ سریان/ كلدان.

PUKmedia  ئا/ حسێن هەڵەبجەیی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket