riklam

ئیتاڵیا.. توشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا دەگاتە سفر

جیهان 12:19 AM - 2020-04-01
.

.

توێژینەوەیەكی بواری ئامار دەریدەخات كە لە ماوەی نێوان 5 تا 16 ی مایسی داهاتوودا حاڵەتەكانی توشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەموو ئیتاڵیا بەرەو  سفر دەڕوات.

پەیمانگای ئابووری و دارایی ئیناودی لە راپۆرتێكیدا، ئاشكرای كردووە كە بەپێی ئەو داتایانەی رۆژانە لەسەر ڤایرۆسی كۆرۆنا هەتا رۆژی 29 ی ئازار كۆیكردونەتەوە، وادەی دابەزینی پەتاكە لەهەموو هەرێمەكان شۆڕ دەبێتەوە بۆ سفر حاڵەت.

راپۆرتەكە ئاشكراشی دەكات كە ناوچەی ترینتینۆ لەسەر ئاستی نیشتمانی یەكەم ناوچە دەبێت كە حاڵەتەكانی توشبوون رۆژی 6 ی نیسان بگاتە سفر، بەدوای ئەویشدا هەرێمەكانی لیگۆریا و ئۆمبریا و بازیلیكاتا رۆژی 7 ی نیسان، ڤالی دی ئۆستا 8 ی نیسان، فریولی فینیزیا جولیا 10 ی نیسان، ئەبرۆتسو 11 ی نیسان، فینیتۆ و سەقەڵیە 14 ی نیسان، بییمونتی 15 ی نیسان، لاتسیۆ 17 ی نیسان، كالابریا 17 ی نیسان، كامبانیا 20 ی نیسان، لۆمباردیا 22 ی نیسان، ئەمیلیا رومانیا 28 ی نیسان، كۆتا هەریم توسكانایە 5 ی مایس.

PUKmedia/ ئاژانسی هەواڵی ئیتاڵیا(ئاكی)/ 30 ئازاری 2020

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket