riklam

جینەر 1ملیۆن دۆلار بۆ بەڕەنگاری كۆرۆنا تەرخان دەكات

جیهان 10:59 PM - 2020-03-31
.

.

كەیلی جینەر ژنە ملیاردێری مۆدێلی ئەمریكا، بۆ بەڕەنگاری ڤایرۆسی كۆرۆنا یەك ملیۆن دۆلاری پێشكەش بەنەخۆشخانەیەكی لوس ئەنجلوس كرد.

دكتۆر تایس عەلی ئابادی، پزیشكی منداڵبوون،  رایگەیاندوە:" كاتێك بینیم كە یەكێك لە  سەردانیكەرانم، بۆ روبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا یەك ملیۆن دۆلاری پێشكەش بەنەخۆشخانەكەمان كرد،  دەمەویست فرمێسكی خۆشی برژێنم". 

رونیشكردوەتەوە:" ئەو كەسە ئەستێرەی مۆد كەیلی جینەربوو، كە  بەو یەك ملیۆن دۆلاری دەتوانرێت بەهەزاران ماسك و ئامێری هەناسەدان بۆ ئەو كەسانە بكڕدرێت كە تووشی كۆرۆنا دەبن لەسنوری لۆس ئەنجلۆس".

جینەر بچووكترین ملیاردێری جیهانە لەرووی تەمەنەوە.


PUKmedia ئاژانسەكان 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket