riklam

یونان ..یەكەمین حاڵەتی تووشبوون بەكۆرۆنا لەناو پەنابەران تۆماركرا

جیهان 09:24 PM - 2020-03-31
.

.

رۆژنامەیەكی ئەڵمانیا یەكەمین حاڵەتی تووشبوون بەكۆرۆنای لەناو كەمپی پەنابەران لە یونان ئاشكراكرد، كە ژنێكی دووگیان بووە.

رۆژنامەی دی وڵتی ئەڵمانیا بڵاویكردوەتەوە:" ژنێكی پەنابەر دوای ئەوەی لەنەخۆشخانەیەكی شاری ئەسینای پایتەختی یونان منداڵی بووە، لەپشكنینەكەیدا دەركەوتووە تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنایە".

ئاماژە بەوەشدراوە:" دەست بەجێ لەلایەن تیمە تەندروستیەكانەوە تەواوی ئەو كەسانەی كە لەگەڵ ئەو ژنەدابوون كەرەنتینە كراون".

پێشتر شارەزایانی تەندروستی هۆشداریان دابوو لەگەیشتنی ڤایرۆسەكە بۆ ناو پەنابەران.


PUKmedia ئاژانسەكان 



 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket