riklam

یه‌كێتی پیرۆزبایی له‌ كلدان و سریان و ئاشوورییه‌كان ده‌كات

ی.ن.ک‌‌ 09:02 PM - 2020-03-31
.

.

د. جوان ئێحسان فه‌وزی سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌په‌رله‌مانی عیراق پیرۆزبایی له‌ كریستیانه‌كانی كلدان و سریان و ئاشوری ده‌كات.

ئه‌مه‌ش ده‌قی پیرۆزباییه‌كه‌

به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی سه‌ری ساڵی تازه‌ی بابلی _ ئاشووری و جه‌ژنه‌كانی ئه‌كیتۆ پڕبه‌دڵ پیرۆزبای له‌خوشك وبرا كریستیانه‌كانی كلدان وسریان وئاشوری له‌كوردستان و عیراق و هه‌مووجیهان ده‌كه‌م، هیوادارم ئه‌م بۆنه‌یه‌ ببێته‌ هه‌وێنی زیاتری برایه‌تی و ئاشتی وپێكه‌وه‌ژیان وگه‌ڕانه‌وه‌ی ئومێدو ئارامی بێت بۆ گه‌لی و كوردو هه‌موو گه‌لانی جیهان، كه‌به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ دووچاری دۆخێكی دژوار ونه‌خوازراو بووینه‌ته‌وه‌. هیواخوازم سه‌ره‌ڕای پابه‌ندبوونمان به‌ڕێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان ئه‌وجه‌ژنه‌تان له‌وپه‌ڕی ئارامی و ئاسوده‌یدا به‌سه‌ربه‌رن وهه‌موو كاتێكتان خۆشی و به‌خته‌وه‌ری بێت .

دكتۆره‌ جوان احسان فوزی
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان
له‌په‌رله‌مانی عیراق

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket