riklam

ئاماری تووشبوان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌جیهان

جیهان 08:54 PM - 2020-03-31
.

.

ژماره‌ی توشبوان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌سه‌ر ئاستی جهان 788 هه‌زارو 522  كه‌سه‌ و 37 هه‌زار و878 گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، 166 هه‌زار و 768 چاكبونه‌ته‌وه‌ و گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ ماڵه‌كانی خۆیان.

دوا ئامار سه‌باره‌ت به‌په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ فه‌ره‌نسا، 44 هه‌زارو 450  كه‌س توشبوون و له‌ وانه‌ش 3 هه‌زارو24 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 16 هه‌زارو 924 تووشبووش چاك بوونه‌ته‌وه‌.

كچێكی ته‌مه‌ن 16 ساڵ له‌ پاریس و كچێكی تریش  ته‌مه‌ن 12 ساڵ له‌ به‌لجیكا  به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

سه‌رۆك وه‌زیرانی فه‌ره‌نسا قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆی هاوڵاتیانی بۆ 15 رۆژی تر  نوێكرده‌وه‌، وه‌زیری دارایی ئه‌و وڵاته‌ش ئه‌مڕۆ ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ هه‌موو كارمه‌ندانی ته‌ندروستی ئه‌و وڵاته‌ نێوان 1500 تا 2000 یۆرۆ وه‌رده‌گرن له‌ سه‌روی مووچه‌كانی خۆیانه‌وه‌ وه‌ك مكافه‌ئه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر به‌و خزمه‌ته‌ی له‌به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌یكه‌ن.

 تا ئێستا 20 كه‌س له‌ كارمه‌ندانی ته‌ندروستی فه‌ره‌نسا كه‌ دوانیان پزیشكن به‌هۆی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

 PUKmedia فه‌ره‌نسا- حه‌مه‌ عوسمان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket