riklam

هاوپەیمانان سەربازگەیەكی تر رادەستی سوپای عیراق دەكەن

عیراق 08:45 PM - 2020-03-31
.

.

لەشاری موسڵ، هێزەكانی هاوپەیمانان كۆشكێكی سەرۆكایەتی كەلەسەرەتای چوونەوە ناو شارەكەوە وەك سەربازگەیەك بەكاریان هێنابوو رادەستی هێزەكانی سوپای عیراقیان كردەوە.

لیوا تەحسین خەفاجی وتەبێژی هێزە هاوبەشەكانی عیراق رایگەیاندوە:" ئەو هێزەی هاوپەیمانان كەلەو سەربازگەیەدابوون، كاری مەشقپێكردن و هەواڵگری و لۆجیستیان بۆ هێزەكانی سوپای عیراق ئەنجام دەدا".

رونیشكردوەتەوە:" ئەو ئەركانە كۆتاییان هات و سەربازگەكەش رادەستی هێزەكانی سوپای عیراق كرایەوە".

خەفاجی ئەوەشی وت:" ئەوە چوارەمین سەربازگەیە كە هاوپەیمانان لەم ماوەیەدا رادەستی هێزەكانی سوپای عیراقی بكەنەوە".


PUKmedia ئاژانسەكان 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket