riklam

ئیسپانیا.. 849 حاڵه‌تی نوێی گیانله‌ده‌ستدان تۆماركراوه‌

جیهان 08:12 PM - 2020-03-31
.

.

به‌پێی لێدوانه‌كانی به‌رپرسانی ته‌ندروستی ئیسپانیا، له‌ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردودا 849 حاڵه‌تی نوێی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆڤید-19 له‌و وڵاته‌ تۆماركراون، به‌راورد به‌ رۆژێك پێشتر ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان كه‌متر بوو، له‌وه‌ته‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ له‌و وڵاته‌ بڵاوبووه‌ته‌وه‌، یه‌كه‌م جاره‌ ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان بگاته‌ ئه‌و رێژه‌یه‌ .

له‌ڕووی ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدانه‌وه‌، وڵاتی ئیسپانیا، له‌دوای ئیتاڵیا  بووه‌ دوه‌م وڵاتی زه‌ره‌رمه‌ندی  ئه‌وروپا،  به‌شێوه‌یه‌ك ژماره‌كه‌ گه‌یشتۆته‌ 8189  گیانله‌ده‌ستدان.

هاوكات تۆماری نوێی رۆژانه‌ی توشبوون به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌به‌رزبوونه‌وه‌دایه‌، له‌ 24 سه‌عاتی رابردوودا ژماره‌ی توشبووان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا گه‌یشته‌ 9222 كه‌س، كۆی توشبووانیش گه‌یشتۆته‌ 94417 توشبوو.

PUKmedia فرانس 24

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket