riklam

ئێران.. تازه‌ له‌دایكبوویه‌ك توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌بێت

جیهان 07:21 PM - 2020-03-31
.

.

ئه‌مڕۆ 31-3-2020، له‌شاری مه‌شهه‌د له‌ باكووری رۆژهه‌ڵاتی ئێران منداڵێكی تازه‌ له‌دایكبوون به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا توشبووه‌، ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ به‌هۆی دایكییه‌وه‌ كه‌هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌یه‌ تووشبووبێت.

زانكۆی مه‌شهه‌دی پزیشكی رایگه‌یاند كه‌ كۆرپه‌له‌یه‌ك كه‌ كێشی 900 گرامه‌، پێش واده‌ی سروشتی خۆی له‌دایك ده‌بێت، له‌كاتی له‌دایكبوونیدا تووشی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی بۆته‌وه‌،ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنایه‌.

عه‌لی فه‌رهه‌ت له‌زانكۆی مه‌شهه‌د و ئه‌ندامی لیژنه‌ی مناڵان رایگه‌یاند  كۆرپه‌له‌كه‌ له‌كاتی له‌دایكبوونیدا روبه‌ڕووی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی بۆته‌وه‌، به‌ڵام به‌هه‌وڵی پزیشكه‌كان توانراوه‌ ژیان بۆ كۆرپه‌له‌كه‌ بگه‌ڕێنرێته‌وه‌، به‌هۆی گرفتی هه‌ناسه‌دانه‌وه‌، براوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌و له‌ ژووری چاودێری ووردایه‌، باری ته‌ندروستیشی جێگیره‌.

فه‌رهه‌ت ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ كۆرپه‌له‌كه‌ دوای 24 كاتژمێر ئینجا دۆخی هه‌ناسه‌دانی باشبووه‌، دایكی كۆرپه‌له‌كه‌ پێشتر هه‌ڵگری نیشانه‌كانی توشبوون به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو،  نموونه‌یه‌ك له‌ كۆرپه‌له‌كه‌ش وه‌رگیرا، ده‌ركه‌وت كه‌ ئه‌ویش توشبووه‌ به‌ڤایرۆسی كۆڤید-19.

ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی مناڵان له‌ زانكۆی مه‌شهه‌د راشیگه‌یاند كه‌ له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا 3 حاڵه‌تی دیكه‌ هه‌بوون و دایكه‌كان توشبوو بوون به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا، به‌ڵام كۆرپه‌له‌كانیان سه‌لامه‌تن و تووش نه‌بوون به‌ڤایرۆسه‌كه‌.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 31-3-2020 رایگه‌یاند كه‌ له‌ماوه‌ی 24 كاژێری رابردوودا 3111 حاڵه‌تی نوێی توشبوون به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا، هه‌روه‌ها 141 گیانله‌ده‌ستدان تۆماركراوه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی راشیگه‌یاندوه‌ كه‌ كۆی گشتی توشبووان گه‌یشتۆته‌ 44606 حاڵه‌ت و ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان 2898 كه‌سن، 3703 توشبووش باری ته‌ندروستییان ناجێگیره‌.

PUKmedia روسیا الیوم

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket