riklam

لەئیسپانیا تووشبوویەكی 98 ساڵان چاكبوویەوە

جیهان 06:18 PM - 2020-03-31
.

.

هاووڵاتیەكی تەمەن 98 ساڵانی تووشبوو بەڤایرۆسی كۆرۆنا چاك بوویەوە.

میدیاكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكردوە:" دوای مانەوەی ئەنتۆنیۆ ماگدالینۆ لەنەخۆشخانە بۆ چەند رۆژێك بەهۆی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆناوە، چاك بوویەوە".

رونیشكراوەتەوە:" ماگدالینۆ، كەسێكی بەهێزو خۆڕاگربووەو دوای وەرگرتنی چارەسەر چاكبووەتەوە".

ماگدالینۆ، لەوبارەیەوە وتوویەتی:" باشترین شتێك لەو كاتەدا دڵم پێی خۆشبووەو وایكردوە كە لەنەخۆشخانە بێتە دەرەوە، دیاریەك بووە لەلایەن كچەكەیەوە ئەویش ئامێرێكی میوزیكی گیتار بووە، كە ماوەیەكی زۆرە ئارەزووی كردبوو".


PUKmedia ئاژانسەكان 


 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket