riklam

عه‌بدولحه‌لیم خه‌دام كۆچی دوایی كرد

جیهان 05:48 PM - 2020-03-31
.

.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 31-3-2020 عه‌بدولحه‌لیم خه‌دام جێگری پێشووی سه‌رۆكی سوریا له‌ته‌مه‌نی 88 ساڵیدا له‌ وڵاتی فه‌ڕه‌نسا كۆچی دوایی كرد.

سه‌لاح عه‌یاش كه‌سایه‌تییه‌كی سورییه‌ و نزیكه‌ له‌ كۆچكردوو ڕایگه‌یاند خه‌دام ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ كاتژمێر 5 ی به‌یانی به‌هۆی نه‌خۆشی دڵه‌وه‌ كۆچی دوایی كرد.

خه‌دام ساڵی له‌ 2005 ه‌وه‌ سوریای به‌جێهێشتووه‌ و له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات ژیانی ده‌برده‌سه‌ر، كه‌سایه‌تیه‌كی دیاری به‌رهه‌ڵستكاری سوریا بوو.

ماوه‌ی 30 ساڵ له‌ سه‌رده‌می حوكمڕانی حافز ئه‌سه‌د و  كوڕه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د كه‌ ساڵی 2000 حوكمڕانی سوریای گرته‌ده‌ست، به‌رزترین پله‌ و پۆستی له‌ حكومه‌تدا هه‌بوو.

خه‌دام بۆ ماوه‌ی 14 ساڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا بوو، له‌ساڵی 1984 بووه‌ جێگری سه‌رۆكی سوریا.

عه‌بدولحه‌لیم خه‌دام له‌ ساڵی 1963 ه‌وه‌ ئه‌وكاته‌ی حزبی به‌عس له‌سوریا ده‌سه‌ڵاتی گرته‌ ده‌ستی به‌كاری سیاسی ده‌ستیكردوه‌، ماوه‌یه‌ك پارێزگاری شاره‌كانی قونه‌یته‌ره‌ و حه‌ماه‌ و دیمه‌شق بوو.

ته‌مه‌نی 17 ساڵ بووه‌ كه‌ چۆته‌ ناو ریزه‌كانی حزبی به‌عس، له‌ماوه‌یه‌كی  كه‌مدا پله‌ی حزبی به‌رزكراوه‌ته‌وه‌ و پۆستی سكرتێری حزبی له‌شاری دیمه‌شق وه‌رگرتووه‌، دواتر بۆته‌ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی هه‌رێمایه‌تی حزبی به‌عس.

PUKmedia  رۆیته‌رز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket