riklam

به‌همه‌ن قوڕه‌یشی گۆرانی ڕێگاكه‌م دووڕه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌

ئەدەب وهونەر 05:08 PM - 2020-03-31
.

.

 ڕێگاكه‌م دووڕه‌ ، ناونیشانی تازه‌ترین گۆرانی هونه‌رمه‌ندی رۆژهه‌لاتی كوردستان " به‌همه‌نی قوڕه‌یشی-ه‌ كه‌ له‌ تێكست و ئاوازی هونه‌رمه‌ند " سه‌ید عه‌لی قوڕه‌یشی " و  كاری دابه‌شكردنی مۆسیقاش له‌لایه‌ن " فه‌رهاد كوهی " بۆكراوه‌ و له‌ ستۆدیۆی " باران " له‌شاری بۆكان كاری ده‌نگی بۆكراوه‌  بڕیاره‌ له‌داهاتوییه‌كی نزیك هه‌ر له‌وێش كاری  كلیپی بۆ بكرێت.

به‌همه‌ن قوڕه‌یشی له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا به‌ PUKmedia ى وت: به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه‌ی به‌سه‌ر ئێران و ڕۆژهه‌لاتی كوردستان و جیهاندا هات به‌داخه‌وه‌ نه‌متوانی كاری كلیپی بۆ بكه‌م، به‌ڵام له‌به‌رنامه‌م دایه‌ له‌داهاتوویه‌كی نزیك كاری كلیپی بۆ بكه‌م كه‌ له‌سیناریۆی خۆمه‌و هاوسه‌ره‌كه‌م  وه‌ك مۆدێل له‌ كلیپه‌كه‌ ده‌رده‌كه‌وێت.
وتیشی: پێمخۆشه‌ له‌یه‌كێك له‌ كلیپه‌كانمدا كچه‌ مۆدێلی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان " به‌یان قوڕه‌یشی "  به‌شدار بێت  كه‌ خوشكمه‌ و  له‌ چه‌ندین كلیپی هونه‌رمه‌ندان ڕۆڵی بینیوه‌ ، به‌ڵام به‌هۆی سه‌رقاڵی ئه‌و  كه‌ له‌گه‌ل چه‌ند كۆمپانیایه‌ك به‌لێن نامه‌ی هه‌یه‌، نه‌یتوانیوه‌ به‌شدار بێت، به‌لام له‌داهاتوو بێگومان ئه‌ویش به‌شداری یه‌كێك له‌ كلیپه‌كانم ده‌كات.
سه‌باره‌ت به‌كاره‌كانی داهاتوی وتیشی: كاری داهاتوم گۆرانییه‌كه‌ به‌ناوی " گیانه‌ بۆ دوری له‌من " كه‌ له‌ تێكست وئاوازی باوكم هونه‌رمه‌ند " سه‌ید عه‌لی قه‌ڕه‌یشی"ه‌ ، ده‌ست به‌تۆماركردنی ده‌كه‌م.
ده‌شلێت: چه‌ند كارێكیشم له‌ ئاوازو هۆنراوه‌ی خۆمن و هه‌میشه‌ ویستوومه‌ وا كار بكه‌م كه‌ شایه‌نی هونه‌ری ڕه‌سه‌نی كوردی بێت.
هونه‌رمه‌ند به‌همه‌نی قوڕه‌یشی ، كوری هونه‌رمه‌ندی ڕۆژهه‌لاتی كوردستان " سه‌ید عه‌لی قوڕه‌یشی " ه‌  له‌ ساڵی 2015 ده‌ستی به‌كاری هونه‌ری كردووه‌ و چه‌ندین به‌رهه‌می تۆمار كراوی هه‌یه‌ .

PUKmedia  زانا گه‌ڵاڵی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket