riklam

عیراق.. خوێندنی ئۆنلاین په‌سه‌ند ده‌كرێت

عیراق 03:58 PM - 2020-03-31
.

.

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی عیراق، به‌ڕێوه‌چونی شێوازی خوێندنی ئۆنلاینی بۆ زانكۆ و په‌یمانگاكان په‌سه‌ندكردو رایگه‌یاند، به‌شێوه‌یه‌كی كاتی و وه‌ك جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ دۆخی ئێستا ئه‌و بڕیاره‌یان ده‌ركردوه‌.

له‌راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی عیراق كه‌ ئه‌مڕۆ 30-3-2020 بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ تێیدا هاتووه‌، به‌هۆی ئه‌و دۆخه‌ تایبه‌ته‌ی كه‌ عیراق و وڵاتانی جیهانی گرتوه‌ته‌وه‌ و به‌ئامانجی دانه‌بڕانی خوێندكاران له‌ پڕۆسه‌ی خوێندن، پشتیوانی و پشتگیری له‌ خوێندنی ئه‌لیكترۆنی ده‌كه‌ین، كه‌ ئه‌و شێوازه‌ له‌سه‌رجه‌م داموده‌زگا ئه‌كادیمیه‌كانی جیهانیش په‌یڕه‌و ده‌كرێت.

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا راشیگه‌یاندووه‌، خوێندنی ئه‌لیكترۆنی له‌لای رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی یونسكۆ و ئه‌سیسكۆش بژارده‌یه‌كی دروست و سه‌ركه‌وتووه‌.

PUKmedia راگه‌یه‌نراوی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای عیراق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket