riklam

ئێران .. سه‌دان كه‌س به‌هۆی كحولی ساخته‌ گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن

جیهان 03:39 PM - 2020-03-31
.

.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران ڕایگه‌یاند به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی كحولی ساخته‌ 320 كه‌س له‌ ئێران له‌ماوه‌یه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

كیانووش جیهانپوور وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران ئاشكرایكرد كه‌ له‌ماوه‌یه‌دا به‌هۆی به‌كارهێنانی ماده‌ی كحولی ساخته‌ 320 كه‌س له‌ئێران گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 3117 كه‌سیش ژه‌هراوی بوون كه‌ 1139 كه‌سیش له‌ نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان.

جیهانپوور ڕاشیگه‌یاند 62 كه‌سیش به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی ماده‌ی كحولی ساخته‌ چاویان له‌ده‌ستداوه‌ و 284 كه‌سیش زیان به‌ كورچیله‌یان گه‌یشتووه‌.

PUKmedia ئاژانسی ئیسنا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket