riklam

ئه‌مریكا هاوكاری پزیشكی ره‌وانه‌ی ئیتاڵیا ده‌كات

جیهان 03:14 PM - 2020-03-31
.

.

سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: به‌بڕی سه‌د ملیۆن دۆلار كه‌لوپه‌لی پزیشكی ره‌وانه‌ی ئیتالیا ده‌كه‌ن بۆ هاوكاریكردنی ئه‌و وڵاته‌ له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، جه‌ختیشی كرده‌وه‌ له‌سه‌ر گرنگی مانگی نیسان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌.

دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ جۆزیپی كۆنتی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتاڵیا گفتوگۆی كردوه‌و پێی راگه‌یاندوه‌ كه‌ كه‌لوپه‌لی زیاده‌ی ته‌ندروستییان هه‌یه‌و ره‌وانه‌ی ئیتاڵیای ده‌كه‌ن كه‌ به‌هاكه‌ی ده‌گاته‌ 100 ملیۆن دۆلار.

وتیشی: 30 رۆژی داهاتوو له‌به‌رده‌م ئه‌ركێكی سه‌خت و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌دان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و هه‌موان له‌به‌رده‌م ئه‌ركێكی نیشتمانیدان.

رونیشیكرده‌وه‌، زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن كه‌س پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنایان ئه‌نجامداوه‌و زیاتر له‌ 10 كۆمپانیاش به‌رهه‌مهێنانی ماسكیان ده‌ستپێكردوه‌و له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا روو له‌زیادبوون ده‌كات، به‌ڵێنیشی دا زیاده‌كان ره‌وانه‌ی ئه‌وروپاو ئه‌و وڵاتانه‌ بكات كه‌ پێویستیان پێیه‌تی.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket