riklam

تەندروستی پێشمەرگە بەردەوامە لە دابینكردنی پێداویستییەكانی خانەنشینان

ی.ن.ک‌‌ 12:29 PM - 2020-03-31
.

.

دەزگای تەندروستی پێشمەرگە پرۆژەی لە یادمانن راگەیاند و لەرێگای تیمی خۆبەخشەوە پەیوەندی بە خانەنشینای پێشمەرگە و كەمئەندامانی سەنگەر و زیندانی سیاسییەوە دەكات و پێداویستی تەندروستی و خۆراكیان پێدەگەیەنێت.

دكتۆر زریان سالار پزیشكی پایە بڵندی نەشتەرگەری سنگ و دڵ بە PUKmedia ی راگەیاند: لەناو دەزگای تەندروستی پێشمەرگە بنكەی زانیاری و پەیوەندیكردنمان دامەزراندووە و رۆژانە هەشت سەعات پەیوەندی بە خانەنشینای پێشمەرگە و كەمئەندامانی سەنگەر و  زیندانی سیاسییەوە دەكەین و پێداویستییەكانیان بۆ دابیندەكەین.

وتیشی: لە دوێنێوە پەیوەندی بە هەزار كەسەوە كراوە و دەرمان و پێداویستی تەندروستی و خۆراك بۆ 700 كەس دابینكراوە و بەردەوامیشین لە كارەكانمان.

دوێنێ دوو شەممە 30-3-2020 دەزگای تەندروستی پێشمەرگە پرۆژەی لە یادمانن-ی راگەیاند و لە رێگای تیمی پزیشكییەوە پەیوەندی بە خانەنشینای پێشمەرگە و كەمئەندامانی سەنگەر و  زیندانی سیاسییەوە دەكەن و خزمەتگوزاری تەندروستی و خۆراك دەگەیەننە ئەو كەسانە.

PUKmedia جەعفەر جەلالی

دەزگای تەندروستی پێشمەرگە لە رێگای تیمی پزیشكییەوە خزمەتگوزاری دەگەیەنێتە خانەنشینی پێشمەرگە و كەمئەندامانی سەنگەر....

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket