riklam

كەنەدا هاوكاری كۆمپانیا بچووك و مامناوەندەكانی دەكات

جیهان 08:33 AM - 2020-03-31
.

.

حكومەتی كەنەدا بە ڕێژەی لە %75 زیانەكانی پرۆژە و كۆمپانیا بچووك و مامناوەندەكان قەرەبوو دەكاتەوە كە بەهۆی سیستەمی خۆپارێزی پەتای كۆرۆناوە داهاتیان دابەزیوە و باج و رسوماتی گومرگیشیان بۆ كاتێكی نادیار دوادەخات.

رۆژی دوو شەممە 30 ئاداری 2020 لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی رۆژانەی جەستن ترودۆ سەرۆك وەزیرانی حكومەتی فیدراڵی كەنەدا سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ڕایگەیاند هەر پرۆژەیەك یا كۆمپانیایەكی بچووك و مامناوەندی بەهۆی سیستەمی خۆپارێزی پەتای كۆرۆنا ئاستی داهاتیان لە %30 كەمی كردووە ، حكومەتی كەنەدا پشتگیری ئەو كۆمپانیانە دەكات و بە ڕێژەی لە %75 زیانەكانیان بۆ قەرەبوو دەكاتەوە ئەگەر ئەو كۆمپانیانە، بەجۆرێك هەر كرێكارێك هەفتانە بڕی 847 دۆلاری پێبدرێت .

ڕاشیگەیاند: ئەو كۆمپانیانە سەرەڕای قەرەبووكردنەوەیان دەتوانن قەرزی بازرگانی 40  هەزار دۆلاریش لە حكومەت وەربگرن ، جگە لەوەش باج و رسووماتی گومرگیش GST, HST لەسەر ئەو كۆمپانیانە بۆ كاتێكی دیكە دوادەخرێت .

هاوكات ترودۆ هۆشداری دایە ئەو كۆمپانیانە، ئەگەر سەرپێچی یاسا و ڕێنمایی خۆپارێزی بكەن دووچاری سزای توند دەبنەوە .

ترۆدۆ ئاشكراشیكرد: لە چەند هەفتەی داهاتوودا بەرنامەی چاودێریكردنی چۆنێتی بەكار هێنانی ئەم هاوكارێیانە دەخەینە بەردەست.

سەرۆك وەزیران لەبەشێكی وتەكەیدا ئاماژەیبەوەدا: وڵات لە بارودۆخێكی نەخوازراو دایەو پێویستە هەموو لایەكمان هاوكاربین متمانەمان بەیەكتر هەبێت بۆ تێپەڕاندنی ئەم بارودخە و پابەندی ڕێنماییەكانی خۆپارێزی بین لە مەترسی تەشەنەكردنی ڤایرۆسی كورۆنا .

سەبارەت بە هاتوچۆكردنی هاووڵاتیان لە نێوان شارەكان دووپاتی كردەوە، كە پێویستە هاووڵاتیان گەشتی زۆر پێویست نەبوو ئەنجامی نەدەن ، وەهەموو كارمەندانی هێڵی گواستنەوەی شەمەندەفەر و میترو ئاگادار كراون ڕێگری لە هەركەسێك بكەن كە نیشانەی COVID-19 یاخود تەنانەت ئەگەر نیشانەی ئەنفلەوەنزاشی هەبێت .

لە وەڵامی پرسیارێكی ڕۆژنامەنووسان سەبارەت بە بودجەی ساڵانەی 2020 ، ترودۆ وتی: بێل مۆرنۆ وەزیری دارایی حكومەت سبەی رۆژی سێ شەممە بەرنامەیەك لەو بارەوە لە پەرلەمان پێشكەش دەكات ، بەڵام پێتان ڕادەگەیەنم بودجەی كەنەدا لەچاو وڵاتانی دیكەی پێشەسازی 7 سەڕەڕای ئەو هەموو دەرماڵەی كە بۆ قەرەبووكردنەوەی كۆمپانیا و كڕێكاران تەرخان دەكرێت لە ئاستێكی باشدایە.

 بێل مۆرنۆ وەزیری دارایی هەفتەی ڕابردوو ئاشكرای كرد بەرپرسی دارایی لە پەرلەمانی فیدراڵی ئاماژەی بەوە داوە بەهۆی پەتای كۆرۆنا و خەرجكردنی ملیارەها دۆلار بۆ سیستەمی خۆپارێزی و قەرەبوو كردنەوەی زیان لێكەوتووان بودجەی ساڵی داهاتووی وڵات بە ڕێژەی 112,7 ملیار دۆلار كورت دەهێنێت .

لەلایەكی ترەوە بۆ ڕێگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كورۆنا  حكومەتی كەنەدا بڕیاری دڕێژ كردنەوەی ماوەی كۆڕەنتین و مانەوەی هاوڵاتیان لەماڵەوە بۆ دوو هەفتەی دیكە درێژ كردەوە .

PUKmedia عوسمان عەلی-توڕونتۆ

سەرچاوە/ ئاژانسەكانی راگەیاندنی كەنەدا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket