riklam

ئەمڕۆ لە مێژوودا

جیهان 08:09 AM - 2020-03-31
.

.

رووداوەكان:
1097: حاكمی دیمەشق دەقاقی كوڕی تتش هەستا بە هەوڵێك بۆ رزگاركردنی ئەنتاكیەی ئابڵوقەدراو لە لایەن خاچپەرستانەوە.
1600: دامەزراندنی كۆمپانیای هیندی خۆرهەڵات و ئەوەش لە سەردەمی شاژنە ئیلیزابیسی یەكەم، ئەم كۆمپانیایە بازرگانی نێوان ئەفریقا و ئاسیا و ئەمریكای قۆرخ كردبوو، چالاكیەكانی بەردەوامبوو تا لە ساڵی 1874ز هەڵوەشایەوە.
1857: شاژنە فیكتۆریا شاژنی شانشینی یەكگرتوو شاری (ئۆتاوا)ی دەستنیشانكرد لە ئۆنتاریۆ بە پایتەختی كەنەدە.
1909: كردنەوەی پردی مانهاتن لە نیویۆرك كە (پاولی) و (كانال ستریت) و (شیناون) و (فلاتبوش ئەفینیۆ)ی لە برۆكلین بەست بە یەكەوە.
1912: ئیتالیەكان شاری (سرت)یان داگیركرد لە لیبیا.
1942: نوێنەری 26 وڵات لە جاڕی گەردوونی نەتەوە یەكگرتووەكان مۆریانكرد لەسەر كۆمەڵی ریكەوتننامە كە تیایدا داننرا بەوەدا كە خەڵك و تاك و گەل و نەتەوە مافی چارەی خۆنوسینی هەیە.
1945: هێزەكانی ئەمریكا لە خاكی ئێران كشانەوە بە تایبەت لە خۆرهەڵاتی كوردستان.
1945: سەرۆكی ئەمریكی (هاری ترومان) كۆتایی جەنگی دووەمی جیهانی راگەیاند.
1946: نەمانی هێزی سەربازی بیانی بە تەواوی لە لوبنان.
1947: عەسابەكانی هاناجاه قەسابخانەیان خولقاند دەرهەق بە دانیشتوانی (بەلدەت شەیخ) كە بووە هۆی كوژرانی زۆرێك لە ئافرەتان و منداڵ، كە نزیكەی 600 فەلەستینی كوژران.
1947: بەرزكردنەوەی دۆسیەی (كشمیر)ی جی ناكۆكی نێوان پاكستان و هیند بۆ نەتەوە یەكگرتووەكان.
1955: كۆمپانیای (جەنەرال موتورز) بوو بەیەكەمین كۆمپانیای ئەمریكی كە قانجازی بەدەست هێنا كە زیاتر لە ملیاریك دۆلاری ئەمریكی بوو.
1961: دامەزراندنی سندوقی كویتی بۆ گەشەپێدانی بازرگانی عەرەبی وەك دامەزراوەیەكی كوێتی بۆ دەستەبەركردن و بەڕێوەبردنی هاوكاری دارایی و تەكنیكی وڵاتانی تازەپێگەشتوو.
1969: دامەزراندنی كۆمەڵەی هونەر و وێژەی كوردی لە بەغداد (كۆمەڵەی هونەرە جوانەكان)
1974: پارتی سۆشیالیستی كوردستان لە باكوری كوردستان دامەزرا.
1977: شێخ جابر ئەحمەد سوباح دەسەڵاتی گرتە دەست لە كوێت لە دوای شێخ سەباح سالم سوباح.
1984: ویلایەتە یەكگرتووەكان كشایەوە لە رێكخراوی پەروەردە و رۆشنبیری و زانستەكان/ یۆنسكۆ.
1997: مام جەلال لە نامەیەكیدا بۆ كاك مەسعود (هاوكات لەگەڵ 1ی ڕەمەزانی 1418 ی كۆچی) دەستپێشخەرییەكی پێكهاتوو لە پێنج بەش ڕاگەیاند.
1999: سەرۆكی روسیا (بوریس یەلتسن) دەستی لە پۆستەكەی كێشایەوە، و دەسەڵاتی سەرۆكایەتی گوازرایەوە بۆ سەرەك وەزیران (فلادیمیر پۆتین) و ئەوەش تا كاتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی.
1999: حكومەتی ئەمریكی بەڕێوەبردنی جۆگەی پەنەمای سپارد بە حكومەتی پەنەما.
2000: پێكدادانی نێوان فەلەستینیەكان و ئیسرائیلیەكان بەرەو ئاراستەیەكی خراپ چوو، تەقە لە مائیر كەهانای رابەری توندڕەوی ئاینی جولەكە كرا و كوژرا، لە بەرامبەریشدا بە سەختی (سابت سابت)ی سكرتیری بزووتنەوەی فەتح لە (توڵكەرەم) بریندار كرا و پاشان گیانی لەدەستدا.
2002: بردنەوەی تەرمی سیاسەتمەدار حەمە رەش (رەشۆ) لە ئەڵمانیاوە بۆ توركیا و پاشان بردنەوەی بۆ شاری (ئەدیامان) و ناشتنی.
2006: شانشینی یەكگرتوو دوا قەرزی خۆی دایەوە لە جەنگی دووەمی جیهانیەوە بە ویلایەتە یەكگرتووەكان.
2012: بە كارەساتترین ساڵی كوژرانی رۆژنامەنوسان دێت كە 139 رۆژنامەنوس لە 29 وڵات كوژران و لەوانەش 36 رۆژنامەنوس لە سوریا و 232 رۆژنامەنوسیش زیندانی كراون.

لەدایكبوون:
695: محەمەدی كوڕی قاسمی سەقەفی، سەركردەی سەربازی ئەمەوی.
1378: پاپا كالیستۆسی سێیەم، پاپای كەنیسەی رۆمانی كاسۆلیكی.
1491: جاك كارتییە، دۆزەرەوەی فەرەنسی.
1514: ئەندریاس فیزالیۆس، پزیشكی نەشتەرگەری و زانای توێكاری فلیمینكی (نەرویجی).
1738: چارلز كورن والیس، عەسكەرتاری بەریتانی.
1763: بییر چارلز فیلنون، جێگری ئەدمیرالی گەلەكەشتی فەرەنسی.
1815: جۆرج مید، جەنەرالی ئەمریكی.
1830: خدێوی ئیسماعیل، پێنجەم حاكمی میسر لە خێزانی عەلەوی.
1869: هنری ماتیس، نیگاركێشی فەرەنسی، لە 3/12/1954 وەفاتیكرد.
1880: عەمید جۆرج مارشال، وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكان و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵی 1953ز.
1898: ئوم كەلسوم، ژنە گۆرانیبێژی میسری.
1898: ئیبراهیم ناجی، شاعیری میسری.
1905: هنری فۆندا، ئەكتەری ئەمریكی.
1934: ئیبراهیم سلقینی، پیاوی ئاینی سوری.
1935: ئەمیر سەلمانی كوڕی عەبدولعەزیز ئال سعود، وەلی عەهد و جێگری سەرەك وەزیران و وەزیری بەرگری سعودیە.
1937: ئەنتونی هوبكنز، ئەكتەری بەریتانی/ ئەمریكی.
1937: ئەفرام هیرشكو، پزیشك و زانای كیمیای ئیسرائیلی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی كیمیای ساڵی 2004ز.
1941: ئەلیكس فیرگسۆن، یاریزان و راهێنەری تۆپی پێی ئوسكوتلەندی.
1943: بن كینگسلی، ئەكتەری بەریتانی.
1943: جون دنفر، گۆرانیبێژ و نوسەری گۆرانی ئەمریكی.
1945: فەوزیە عارف، ژنە ئەكتەری عێراقی.
1948: دونا سمر، ژنە گۆرانیبێژی ئەمریكی.
1959: غادە شەمعە، ژنە ئەكتەری سوری.
1959: فال كیلمر، ئەكتەری ئەمریكی.
1960: ستیف بروس، یاریزان و راهێنەری تۆپی پێی ئینگلیزی.
1965: نیكۆلاس سباركس، نوسەری ئەمریكی.
1965: جونج لی، ژنە ئەكتەری چینی.
1965: تونی دوریگو، یاریزانی تۆپی پێی ئینگلیزی.
1969: خافییر مانخارین، یاریزانی تۆپی پێی ئیسپانی.
1975: میلاد یوسف، ئەكتەری سوری.
1977: سای، گۆرانیبێژ و هونەرمەندی كۆمیدی كۆریای باشور.
1979: عەمر مستەفا، گۆرانیبێژ و ئاوازدانەری میسری.
1982: ریم عەبدولرەحمان، ژنە ئەكتەری قەتەری.
1982: كریگ گوردون، گۆڵچی تۆپی پێی ئوسكوتلەندی.
1984: بسینە رەئیسی، ژنە ئەكتەری عومانی.
1984: فەهد رەشیدی، یاریزانی تۆپی پێی كوێتی.
1995: گابریلا دۆگلاس، ژنە یاریزانی جومبازی ئەمریكی.

وەفات:
192: كومودوس، شەشەم بەتریكی ئەنتۆنیەكانی رۆمان.
335: پاپا سلفستەری یەكەم، پاپای كەنیسەی كاسۆلیكی.
1164: ئوتوكاری سێهەم، حاكمی شتایر مارك.
1483: جون ویكلیف، سیۆلۆجیا و وەرگێڕی ئینگلیزی.
1679: جیوفانی بورلی، زانای فیزیا و بیركاری ئیتالی.
1719: جون فلامستید، فەلەكناسی ئینگلیزی.
1872: ئەلكسس كیفی، دانەر و رۆماننوسی فنلەندی.
1877: گۆستاڤ كۆربیە، نیگاركیشی فەرەنسی.
1889: ئەیون كریانگا، نوسەری چیرۆكی كورتی رۆمانی.
1936: میجل دیە ئونامونو، نوسەر و فەیلەسوفی ئیسپانی.
1942: مەلا فەندی، ناسارو بە مەلا كچك، لە تەمەنی 88 ساڵیدا لە هەولێر، گۆڕەكەی لە گۆڕستانی (باداوا)یە.
1952: بەختیار زێوەر، روناكبیری كورد لە سلێمانی.
1971: فیكرام سرابهای، زانای فیزیای هیندی.
1977: شێخ سەباح سالم سوباح، ئەمیری دوانزەهەمی دەوڵەتی كوێت.
1980: مارشال ماكلوهان، نوسەری كەنەدی.
1988: د. خەسرەو خاڵ، تیكۆشەری كورد
1992: مامۆستا ئیبراهیم رێشاوی، بانگخوازی كورد.
1993: زفیاد جامساخوردیا، سەرۆكی یەكەمی جۆرجیا.
1999: شیخ ئەبولحەسەنی نەدەوی، عەللامە و نوسەری ئیسلامی و دامەزرێنەری كۆڕی زانستی ئیسلامی لە هیند.
1999: ئلیوت ریچاردسۆن، سیاسەتمەداری ئەمریكی.
2004: جیرارد دیبرو، ئابوریناسی فەرەنسی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵ لە زانستە ئابوریەكانی ساڵی 1983ز.
2006: سیمور مارتن لیبست، كۆمەڵناس و سیاسەتمەداری ئەمریكی.
2007: جەمال بەدەوی، نوسەر و مێژوونوسی میسری.
2007: ماركو بلتولا، مۆسیقار و ئەكتەری فنلەندی.
2007: ئیتوری سوتزاس، ئەندازیار و تەلارساز و دیزاینەری ئیتالی.
2008: ئیحسان قەلعاوی، ژنە ئەكتەری میسری.
2012: تاریق مەكی، بزنسمانی تونسی.

جەژن و بۆنەكان:
شەوی سەری ساڵ

PUKmedia حسێن هەڵەبجەیی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket