riklam

سعودیە ..بێبەرامبەر دەرمانی چارەسەری ڤایرۆسی كۆرۆنا دەخرێتە بەردەست

جیهان 12:00 AM - 2020-03-31
.

.

ئەمڕۆ دووشەممە 30-3-2020 تۆفیق رەبیعە وەزیری تەندروستی سعودیە رایگەیاند حكومەتی وڵاتەكەی تێچووی چارەسەری هەموو ئەوانەی بەڤایرۆسی كۆرۆنا توشبوون دەگرێتە ئەستۆ.

رەبیعە رایدەگەیەنێت كە شاە سەلمان پادشای سعودیە بڕیاریدا بێبەرامبەر تێچووی چارەسەری ئەو هاووڵاتیانەی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە نەخۆش كەوتوون بگرێتەئەستۆ، بڕیارەكە ئەوانەش دەگرێتەوە كە نیشتەجێی سعودیەن. هەروەها پادشای سعودیە هاووڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە كە پشكنین ئەنجام بدەن.

وەزیری تەندروستی سعودیە لەمیانەی كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا وتویەتی:  میر موحەمەد جێنشینی پادشای سعودیە بە شەو و بەڕۆژ خۆی سەرپەرشتی هەوڵەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەكات. 

لەلایەكی ترەوە، وەزارەتی كشتوكاڵی سعودیە بڕیاریدا بە هاوردەكردنی زیاتری گەنم و ئاژەڵی زیندوو بۆ وڵاتەكەی، ئەمەش لەو ژینگەی  ترس و دڵەڕاوكێیە سەرچاوەی گرتووە كەباس لە كەمبوونەوەی مادە خۆراكییەكان لەجیهاندا دەكەن. 

عەبدولڵا ئەبا خەلیل وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی سعودیە لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند كە وڵاتەكەی مانگی داهاتوو 1.2 ملیۆن تەنی تر گەنم هاوردە دەكات، بێجگەلەو ملیۆن تەنە یەدەكی كە هەیەتی.  

عەبدولڵا دەشڵێت: سعودیە لیستی ئەو وڵاتانەی هاوردەی ئاژەڵی لێوەدەكات فراوانتر دەكات.

PUKmedia/ رۆیتەرز

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket