riklam

فەڕەنسا.. ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە بەرزدەبێتەوە

جیهان 11:39 PM - 2020-03-30
.

.

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 30-3-2020  بەرپرسانی تەندروستی لە فەڕەنسا رایانگەیاند لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 418 گیانلەدەستدانی نوێ‌ بەڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كراون، ئەمەش بەرزترین تۆماری گیانلەدەستدانە لە فەڕەنسا.

جیرار سالومون بەڕێوەبەری گشتی كاروباری تەندروستی فەڕەنسا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند ژمارەی ئەو كەسانەی لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەنەخۆشخانەكان گیانیان لەدەستداوە گەیشتۆتە 418 كەس، بەمەش كۆی ژمارەی گیانلەدەستدان لە فەڕەنسا گەیشتە 3024 كەس، بەڵام رۆژی یەكشەممە ژمارەكە 2606 گیانلەدەستدان بووە، فەڕەنسا چوارەمین وڵاتی جیهانە لەڕووی ژمارەی گیانلەدەستدان، لەدوای ئیتاڵیا و ئیسپانیا و چینەوە دێت. 

سالومون راشیگەیاندوە كە لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 4376 حاڵەتی نوێی توشبوون بەڤایرۆسی نوێ‌ (كۆڤید-19) تۆماركراوە، بەمەش كۆی گشتی توشبووان بەڤایرۆسەكە گەیشتۆتە 44550 توشبوو، بەڵام پێشتر رۆژی یەكشەممە ژمارەی توشبووان 40174 كەس بووە.

سالومون دەڵێت: لە ئێستادا 22 هەزار كەسی توشبوو لەنەخۆشخانەكاندان، لەو ژمارەیە 5107 كەس لەژووری چاودێری ووردان و چارەسەر وەردەگرن، بەڵام ژمارەكە بەراورد بە رۆژی رابردوو  475 حاڵەتی زیادكردووە.

 

PUKmedia/ ئاژانسەكان و فرانس 24


 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket