riklam

ئەڵمانیا دەستبەرداری رێكارەكانی روبەڕووبەنەوەی كۆرۆنا نابێت

جیهان 10:40 PM - 2020-03-30
.

.

دوای ئەوەی ئەمڕۆ 30 ی ئاداری 2020 پەیمانگەی روبەرت كوخی ئەڵمانی بۆ توێژینەوەی نەخۆشیە ڤایرۆسیەكان ئاشكرایكرد ژمارەی توشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تا ئەمڕۆ گەشتۆتە 57 هەزارو 298 و 455 كەسیش لەئەڵمانیا گیانیان لەدەستداوە، حكومەتی ئەڵمانی رایگەیاند: لەسەر حسابی گیان و رۆحی هاووڵاتیانمان دەستبەرداری رێكارەكانی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا نابین و بەردەوام دەبین.

بەپێی راپۆرتەكە بە بەراورد لەگەڵ رۆژانی پێشوتردا ژمارەی توشبوان لەزیادبونەدایەو حكومەتی ئەڵمانیاش رایگەیاند: لەكاتێكدا كەڕێژەی توشبوان لەزیادبوندایەو مەترسیەكان بەردەوامن ناتوانین ماوەی خۆپارستن لەو ڤایرۆسە لەسەر حسابی گیانی هاووڵاتیان كەمكەینەوەو رێنمایەكان بەردەوامیان هەیە.

 ئەمە لەكاتێكدا كە حكومەتی ئەڵمانی سەرقاڵی دانانی سنورێك بوو بۆ كەمكردنەوەی رێوشوێنەكانی روبەڕوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بەڵام بەرزبونەوەی رێژەی توشبوان و مەترسییەكانی وای لەحكومەت كرد جارێ بیر لەوە نەكاتەوە.

 لەوبارەیەوە ئولاف شولتس وەزیری دارایی ئەڵمانیا بەكەناڵەكانی راگەیاندنی راگەیاند: مایەی شورەییە بیر لەهەڵگرنی رێوشوێنەكان بكرێتەوە بەبیانوی ئەوەی گوایە قسە لەسەر پێویستی ئابوریەكانە، بەڵام لەڕاستیدا ئەم رێوشوێنانە بۆ رزگاركردنی گیان و رۆحی خەڵكییە لەمەترسی لەناوچوون.

لای خۆشیەوە وەزیری ئابوری ئەڵمانیا پیتەر ئەلتمایەر لەپێگەی ئەلكترۆنی خۆی باسی لەوە كردبوو كەدەبێ بیر لەكەمكردنەوەی رێوشوێنەكان بكرێتەوە، لەكاتێكدا كە دواكاری گشتی خەڵكی لەسەر ئەوەیە جارێ زووە بۆ ئەوەی ئەو كۆت و پێوەندانە لەڕووبەڕو بونەوەی كۆرۆنادا هەڵگیرێ، چونكە تائێستا نەزانراوە ژمارەی ڕاستەقینەی توشبوانی تازە بەرەو كوێ دەڕوات.

لای خۆشیەوە پیتر تشینتشر سەرۆكی حكومەتی فیدرالی هەرێمی هامبۆرگ داوایكرد لەئێستادا دەبێ هەموان دان بەخۆدا بگرن.

PUKmedia شیهاب عوسمان- ئەڵمانیا

س: ئاژاسنی هەواڵی ئەڵمانی

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket