riklam

لەئەڵمانیا كارمەندێك تەلەفون بەسەر مێركلدا دادەخاتەوە

جیهان 10:27 PM - 2020-03-30
.

.

لێپرسراوێكی تیمی ئاگركوژێنەوەو بەهاناوەچوونی خۆبەخشی باكوری رۆژهەڵاتی ئەڵمانیا تەلەفۆن بەسەر ئەنگێلا مێركل راوێژكاری ئەو وڵاتەدا دادەخاتەوە كە ویستویەتی سوپاس و پێزانینی خۆی پێشكەش بەتیمەكە بكات كە لەشوێنی كارەكەیان خۆیان دابڕیوە وەك بەشێك لە پابەندبوون بەڕێنماییەكانەوە.

كەناڵی ئەڵمانی (n.tv)ی تایبەت بەهەواڵە گەرمەكان ئەمڕۆ 30ی ئاداری 2020 بڵاویكردەوە كارمەندێكی ئاگركوژێنەوە تەلەفۆن بەسەر ئەنگێلا مێركلی راوێژكاری ئەڵمانیا دادەخاتەوە.

 لەهەواڵەكەدا هاتووە: یەكێك لەبەرپرسانی تیمی ئاگركوژێنەوەو بەهاناوەچوونی خۆبەخشی دورگەی "روگن"ی باكوری رۆژهەڵاتی ئەڵمانیا تەلەفۆن لەئەنگێلا مێركل دادەخاتەوە، ئەنگێلامێركلیش لەوە تێدەگات ئەو كەسە بڕوای بەوەنەكردووە كە مێركل قسەی لەگەڵدەكات، بۆیە تەلەفۆنەكەی داخستۆتەوە.

تەلەفۆنەكەی مێركل لەڕاستیدا وەك لەهەواڵەكەدا هاتووە: بۆ ئەوە بووە سوپاس و پێزانینی خۆی پێشكەش بەتیمی خۆبەخشی ئاگركوژێنەوە بكات كە لەشوێنی كارەكەیان خۆیان دابڕیوە وەك بەشێك لە پابەندبوون بەڕێنماییەكانەوە لەڕووبەڕوبونەوەی كۆرۆناداو لەهەمانكات لەئامادەباشی تەواودان بۆ راپەڕاندنی ئەركەكانیان و ئامادەن بۆ یارمەتیدانی هاووڵاتیان لەكاتی پێویستدا.

سەرۆكی تیمە خۆبەخشەكەی ئاگركوژێنەوەی موردكوریری هەرێمی "ماكلیمبورگ/فوربومن" كە لەهەمان ئەو دورگەیەدایە كاتێك تەلەفۆنەكە هەڵدەگرێت بڕواناكات ئەوە راوێژكاری ئەڵمانیا ئەنگێلا مێركلەو پێیوایە كەسێكی بێ ئیشەو پێیڕادەبوێرێ، بۆیە تەلەفۆنەكە دادەخاتەوە.

دوای داخستنەوەی تەلەفۆنەكە وەك لەهەواڵەكەدا هاتووە: بەماوەیەكی كەم نوسینگەی ڕاگەیاندنی راوێژكار لەپەیوەندیەكی تری تەلەفۆنیدا دڵنیایی دەدەنە ئەو كارمەندە كە بەڵێ ئەوەی پەیوەندیكردوە ئەنگێلا مێركل بووەو ویستویەتی سوپاسی شەخسی بكات لەپای جێبەجێكردنی كارەكانی و دڵسۆزی و خەمخۆریدا. دواتر مێركل پەیوەندی دەكاتەوە بەهەمان فەرماندەی بەهاناوە چوون و ئاگركوژێنەوەی ئەو دورگەیەو تێكڕای تیمەكە لەدەوری تەلەفۆنەكە كۆدەبنەوەو ئەنگێلامێركلیش رێزو پێزانینی خۆی دەگەیەنێ بەو تیمەو بەگەرمی سوپاسیان دەكات لەپای دڵسۆزی و خۆڕاگریاندا لەساتەوەختەكانی مەترسی ڤایرۆسی كۆرۆناداو بەكەسانی ئازاو دڵسۆز وەسفیان دەكات.

دورگەی "روگن" بەگەورەترین و جوانترین ناوچە گەشتوگوزاریەكانی ئەڵمانیا ناسراوەو و دەكەوێتە سەر دەریای بەلتیق و بەدیمەنی سروشتی و ئاوهەوای خۆش و ناوندێكی گەورەی چارەسەری سروشتی و سەرنج راكێش پۆڵێنكراوەو لەلایەن یۆنسكۆوە بەشوێنێكی ئارام بۆ بەڵندە كەم وێنەكان و گوڵ و گوڵزاری ئۆركید لەجیهاندا پێناسەكراوە ئەمە جگەلەوەی شوێنەواری چەندین كۆشك و تەلاری مێژووییە. 

PUKmedia شیهاب  عوسمان- ئەڵمانیا

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket