riklam

وەزیری تەندروستی هەرێم: 11 حاڵەتی نوێی كۆرۆنا تۆماركرا

کوردستان 08:46 PM - 2020-03-30
.

.

ژمارەیان توشبوانیش لەهەرێم گەیشتوەتە 162 كەس و تائێستاش 57یان چاكبوونەتەوەو ئەوانەی تر چارەسەری وەردەگرن، دەشڵێت: لەنێو توشببوەكان پزیشك و كارمەندی تەندروستی هەیە.

د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێم لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: قەدەغەی هاتووچۆ رۆڵی باشی هەبووە بۆ كەمكردنەوەی حاڵەتەكانی توشبوون بەكۆرۆناو هاووڵاتیانیش بەڕێژەیەكی باش پابەندی رێنماییە تەندروستییەكان بوون، 700 پشكنینی نوێش كراوەو بەپێی ئەنجامی پشكنینەكانیش 11 حاڵەتی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوە شەشیان لە شاری هەڵەبجەو دەوروبەری بوون كە سەرجەیمان بەركەوتەی توشبوانی پێشوبوون و چواریشیان لە سلێمانی بوون كە دوو لەوانە بەركەوتەی تووشبووی پێشوو بووەو یەكێكی دیكەش لە دەربەندیخانە كە بەركەوتەی توشبوی پێشو بووە

وەزیری تەندروستی هەرێم راشیگەیاند: تائێستا لەهەرێمی كوردستان 162 كەس توشی كۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش 57یان چاكبوونەتەوەو 103یان چارەسەریان بۆ دەكرێت و دوانیشیان گیانیان لەدەستداوەو زۆرینەی توشبوەكانیش كاسب، ژنی ماڵەوە دواتریش خوێندكارن، هەروەها توشبووی كەرتی تەندروستیشی تێدایە كە ژمارەیان هەشتە كەسەو لە پزیشك و كارمەندانی تەندروستی و فەرمانبەرانی كەرتی تەندروستی پێكدێن و ش پێشبینیش دەكرێت نۆیەمین حاڵەتیش تۆمار بكرێت

ئەوەشی وت:  72%ی ئەوانەی توشبوون لەكەرەنتین بوون، 28%یان لەدەرەوەی كەرەنتین بوون و توشبووەكانیش 54%یان  پیاوانن و 45%یان ژن بوون،  هەروەها 97%یان بەركەوتەی كەسانی ترن و گەشتیان نەكردوە، ئەمەش نیشاندەرێكی مەترسیدارەو كەمنەكرێتەوە ترسانكی زیاتر دەبێت.

راشیگەیاند: بەپێی داتاكان توشبووی كۆرۆنا هەیە 14 كەسی تری توشكردوە، هەبووە 10ی تری تووشكردوە، هەشبوە 9ی تری توشكردوەو زۆرینەی توشبوەكانیش سەردانی ئێرانیان كردوە.

لەبارەی بوونی نیشانەكانی كۆرۆنا لەتوشبوەكاندا وتی: 19%ی توشبوەكان بەسوكی نیشانەیان هەبوە،بەڵام 81%یان هیچ نیشانەیەكی كۆكەو تاو تەنگە نەفەسیان نەبووە. 

ئەوەشی وت: هەر بەپێی داتاكان 92 توشبوو لەژێر چارەسەردان كە رێژەكەیان دەكاتە 61.3% و ئەو 11 توشبووە نوێیەش دەخرێنە ژێر چارەسەر،  هەروەها 37.3%ی توشبوانیش چاكبوونەتەوە كە ژمارەیان چاكبوەكان 57 توشبووەو 1.3%یش رێژەی مردنە كە دوو حاڵەتەو پیشتر نەخۆشیان هەبوەو بار تەندروستیان ناجێگر بووە.

وتیشی: ئەوانەی لە 15ی مانگی رابردوەتەوە خۆیان لەتیمە تەندروستیەكان شاردوەتەوەو دوور بوون بەكەرەنتین پێویستە پشكنینیان بۆ بكرێت، جگە لەوانەی كەرەنتین كراون یان پشكنینیان بۆ كراوە، چونكە بەرامبەر ئەو كەسانە رێكاری یاسایی دەگیرێتەبەر كە پشكنینیان بۆ نەكراوە. 

راشیگەیاند: بەپێی پێوەرەكان رۆژانە لەگەڵ بارودۆخەكە مامەڵە دەكرێت و رێكارەكانی خۆپارێزی لەكۆرۆنا دەگیرێتەبەرو ئێستاش لەهەموو پارێزگاكان ژمارەی 122 بۆ خزمەتگوزاری تەندروستی بەردەستە، هەروەها بۆ دۆزینەوەی حاڵەتەكانی كۆرۆناش رۆڵی باشیان هەبووە.

لەكۆتایی كۆنگرەكەیدا رایگەیاند: ئەو خوێندكارانەی ئێوارەی ئەمڕۆ لەقوبرس گەڕێنراونەتەوەو بۆ ماوەی دوو هەفتە لەكەرەنتین دەمێننەوەو دوای دەرچوونی ئەنجامی پشكنینەكانیان ئەگەر نێگەتیڤ بوون رەوانەی ماڵەوە دەكرێنەوە.

PUKmedia تایبەت 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket