riklam

WHO.. هانی بەكارهێنانی دەرمانی كۆرۆنا نادەین

جیهان 07:54 PM - 2020-03-30
.

.

ئەمڕۆ دووشەممە 30-3-2020 رێكخراوی تەندروستی جیهانی دووپاتی كردەوە كە هانی بەكارهێنانی دەرمانێكی دیاریكراو بۆ چارەسەركردنی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا نادەن، هەتاوەكو لە تاقیكردنەوەكاندا پشتڕاست نەكرێتەوە. تەندروستی جیهانی راشیگەیاندوە كە لەگەڵ وڵاتانی جیهاندا لەهەوڵدان كە نموونەیەك لە دەرمان بۆ بەرەنگاربوونەوەی  دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئامادە بكەن.

رێكخراوی تەندروستی جیهانی سوپاسی سەنتەری شاە سەلمان دەكات كە بە بڕی 10 ملیۆنی دۆلار لەچوارچێوەی بەگژاچوونەوەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا هاوكاری پێشكەش كردووە.

رێكخراوەكە داواشی لە حكومەتەكان كردووە كە پاڵپشتی و هاوكاری توێژە هەژارەكانی كۆمەڵگاكەیان بكەن، ئاماژە بەوە دەكات كە ڤایرۆسی كۆرۆنا بەربەستی بۆ كاری رێكخراوە تەندروستییەكان لەجیهاندا دروستكردووە.

جێی ئاماژەیە، بەپێی سەرچاوە فەڕمییەكان،  هەتا ئێستا ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆتە هۆی گیانلەدەستدانی 25  هەزار كەس لە كیشوەری ئەوروپادا.

كیشوەری ئەوروپا بەراورد بە كیشوەرەكانی تر گەورەترین زەرەرمەندی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە، بەشێوەیەك كە بۆتە هۆی گیانلەدەستدانی 25037 كەس، كۆی توشبووانیش گەیشتۆتە 399381 كەس،  هەریەكە لە وڵاتی ئیتاڵیا كە (10779) حاڵەتی گیانلەدەستدانی تێدا تۆماركراوە،  و ئیسپانیا حاڵەتی گیانلەدەستدان تێیدا گەیشتۆتە (7340) كەس،  گەورەترین زەرەرمەندی كیشوەرەكەن، بە هەردوو وڵاتەكە ¾ ی ژمارەی گیانلەدەستدانی كیشوەری ئەوروپای تێدا تۆماركراوە. 

PUKmedia/ ئەلعەرەبیە

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket