riklam

ئەمریكا بۆ كۆرۆنا رێگە بە بەكارهێنانی كلۆرۆكوین دەدات

جیهان 06:39 PM - 2020-03-30
.

.

وەزارەتی تەندروستی ئەمریكا  رایگەیاند كە رێگەدەدرێت بەبەكارهێنانی دەرمانی (كلۆۆرۆكوین و هایدرۆكسی كلۆرۆكوین) بۆ چارەسەری ئەو نەخۆشانەی توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا (كۆڤید-19) ن و ئێستا لەنەخۆشخانەكاندا چارەسەر وەردەگرن.

پێشتر رۆناڵد ترامپ لەبارەی دەرمانەكە رایگەیاندبوو: هەلێكی باشە، بەڵكو ئەو دەرمانە كاریگەری گەورە بەجێ‌ بهێڵێت.

ترامپ ئاماژەی بەوەش كردوە رەنگە لە دووهەفتەی داهاتوودا تێكڕای ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە بگاتە بەرزترین ئاست.

ئیدارەی خۆراك و دەرمانی ئەمریكا گڵۆپی سەوزی بۆ بەكارهێنانی هەردوو دەرمانی (كلۆرۆكوین و هایدرۆكسی كلورۆكوین)،   تەنها لە نەخۆشخانەكاندا بۆ چارەسەری نەخۆشەكانی توشبوو بەڤایرۆسی كۆرۆنا هەڵكرد، جێی ئاماژەیە پێشتر ئەو دوو دەرمانە وەك دەرمانی دژە مەلاریا بەكارهێنراوە.

لە بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی ئەمریكادا هاتووە: ئیدارەی خۆراك و دەرمان رێگەی بە پزیشكەكان داوە كە دەرمانەكە وەك چارەسەر بەسەر ئەو نەخۆشە هەرزەكارو پێگەیشتووەكاندا دابەش بكرێت كە بەڤایرۆسی كۆرۆنا (كوڤید-19)توشبوون و لەنەخۆشخانەكاندا چارەسەر وەردەگرن، ئەمەش لەكاتێكدایە ئەگەر هاتوو تاقیگەی تەختەبەند لەئارادا نەبوو  یان نەتوانرا جێبەجێ‌ بكرێت. 

بەرپرسانی تەندروستی لە ئەمریكا هۆشداری دەداتە ئەو هاووڵاتیانەی كە خۆیان چارەسەری خۆیان دەكەن، ئاماژە بەوە دەكەن كە هاووڵاتییەكی ویلایەتی ئەریزۆنا، دوای ئەوەی فۆسفاتی كلۆرۆكوینی بەكارهێنابوو گیانی لەدەستدا، مادەكە بۆ پاكژكردنەوەی حەوزی ماسی بەكاردەهێنرێت.

PUKmedia/ فرانس 24

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket