riklam

هاوسەرۆکی یەکێتی نەخۆشخانەی ئاسا بەسەردەکاتەوە

ی.ن.ک‌‌ 04:24 PM - 2020-03-30
.

.

هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان نەخۆشخانەی ئاسا بۆ توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دەزگای تەندروستی پێشمەرگە بەسەردەکاتەوە.

ئەمڕۆ دووشەمە ٣٠/٣/٢٠٢٠ لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە یاوەری وەفدێکی هاوڕێی سەردانی دەزگای تەندروستی پێشمەرگە و (نەخۆشخانەی ئاسا تایبەت بە ڕوبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا) یان کرد.

لەو سەردانەدا لەلایەن د.شەماڵ جەبار یاوە بەرێوەبەری گشتی دەزگای تەندروستی پێشمەرگە پێشوازیان لێکرا.

لەو دیدارەدا باس لە دوا پێشهاتەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کرا هەروەها جەخت کرایەوە لەسەر هەوڵ و کۆششی بەردەوام بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ڤایرۆسەکە و تێپەڕاندنی ئەم دۆخەی کە ئێستا هەرێمی کوردستان پیایدا تێپەڕدەبێت

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket