ژمارەی توشبوان بە کۆرۆنا زیاترە لە 700 هەزار کەس
جیهان 02:56 PM - 2020-03-30.
لە نوێترین ئاماری بڵاوکراوە لەسەر بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کرۆنا توشبوانی گەیشتە 735 هەزار و 796 کەس و ئەو کەسانەش کە گیانیان لەدەستداوە 34 هەزار و 843 کەسن.
ماڵپەڕی وۆڵد ئۆمیتەری جیهانی لە بڵاوکردنەوەی نوێترین ئاماردا رایگەیاند: لە جیهاندا و لە 199 وڵات 735 هەزار و 796 کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بون و 34 هەزار و 843 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، 544 هەزار و 816 کەس لەژێر چاودێریدان و 28 هەزار و 212 کەسیان باری تەندروستییان ناجێگیرە و لەژێر چاودێری چڕدان و 156 هەزار و 137 کەسیش چاک بونەتەوەو نەخۆشخانەیان جێهێشتوە.
ماڵپەڕەکە ئەوەشی راگەیاندوە، لە چین کە شوێنی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکەبوو ژمارەی توشبوان گەیشتوەتە 81 هەزارو 470 کەس توشبوو ژمارەی ئەو کەسانەش کە گیانیان لەدەستداوە 3 هەزار و 304 کەسە.
لە ئێستادا رێژەی توشبون لە ئەمریکا بەشێوەیەکی بەرچاوو زۆر خێرا زیادی کردوەو ریزبەندی یەکەمی وەرگرتوەو ژمارەی توشبوان گەیشتوەتە 142 هەزار و 793 کەس و ژمارەی ئەو کەسانش کە گیانیان لەدەستداوە گەیشتوەتە 2 هەزار و 940 کەس.
وڵاتی ئیتاڵیاش بە پلەی دووەم دێت بۆ توشبون بە ڤایرۆسەکە و لە ئێستادا 97 هەزارو 689 کەسە، بەڵام ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی بە بەراورد بە وڵاتانی جیهان گیانیان لەدەستداوەو رێژەی گیان لەدەستدان لە ئیتاڵیا گەیشتوەتە 10 هەزار و 779 کەس.
بە پلەی چوارەمی ئامارەکانی جیهانیش وڵاتی ئیسپانیا دێت کە 85 هەزار و 195 کەس توشبوی ڤایرۆسەکەن و 7 هەزار و 340 کەس گیانیان لەدەستداوە.
وڵاتی ئێرانیش 41 هەزارو 495 توشبوی هەیە و 2 هەزار و 757 کەسیش گیانیان لەدەستداوە و هاوکات لە عیراقیش 547 کەس توشی ڤایرۆسەکە بون و 42 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
PUKmedia تایبەت
هەواڵی زیاتر
-
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یهكێتی هێزێكی كاریگهره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18 -
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یهكێتی هێزێكی كاریگهره
کوردستان 04:42 PM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
کوردستان 03:49 PM - 2024-04-18