riklam

ئێران.. تووشبوون به‌ كۆرۆنا 40 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند

جیهان 01:03 PM - 2020-03-30
.

.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران ئاشكرایكرد كه‌ 41 هه‌زار و 495 كه‌س له‌و وڵاته‌ تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

كیانووش جیهانپوور وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران ڕایگه‌یاند تا ئێستا 41 هه‌زار و 495 كه‌س له‌و وڵاته‌ گیرۆده‌ی كۆرۆنا بوون.

وتیشی: دوو هه‌زار 757 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

 وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران ڕاشیگه‌یاندووه‌ كه‌ 13 هه‌زار و 911 كه‌سی تووشبوو به‌ كۆرۆنا چاك بوونه‌ته‌وه‌.

جیهانپوور ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ ته‌نها له‌ 24 سه‌عاتی ڕابردوودا سێ هه‌زار و 186 كه‌س له‌ئێران تووشی كۆرۆنا بوون.

PUKmedia ئاژانسه‌كانی ئێران

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket