riklam

یه‌كێتی له‌گه‌ڵ پاشه‌كه‌وتكردنی مووچه‌دا نییه‌

ی.ن.ک‌‌ 12:22 PM - 2020-03-30
.

.

ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌ڵێت یه‌كێتی له‌ گه‌ڵ پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ دانییه‌.

د. میران محه‌مه‌د له‌ لێدوانێكدا به‌ ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی كوردستان ڕاگه‌یاند: ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 30-3-2020 وه‌فدێكی باڵای یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی لاهور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له‌دۆخی شاره‌كه‌ ڕێكاره‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا سه‌ردانی قه‌زای ده‌ربه‌ندیخانیان كرد.

وتیشی: له‌و سه‌ردانه‌دا لاهور شێخ جه‌نگی ئاماده‌یی یه‌كێتی بۆ هه‌رجۆره‌ هاوكارییه‌ك بۆ قه‌زاكه‌ ده‌ربڕی و  یه‌كێتی ئاماده‌ی خۆی بۆ هاوكاریكردنی هه‌رشوێنێك كه‌ پێویستیان به‌ یه‌كێتی هه‌بێت، ده‌ربڕی.

د. میران محه‌مه‌د وتیشی: پێداویستییه‌كانی ده‌ربه‌ندیخان له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه‌ دابین ده‌كرێت و سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ر پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانیش وتی: یه‌كێتی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ پاشه‌كه‌وتكردنی مووچه‌دا نییه‌.

PUKmedia  تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket