riklam

ده‌یان هاووڵاتی ئه‌فغان له‌ ئێران به‌ كۆرۆنا گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن

جیهان 09:16 AM - 2020-03-30
.

.

به‌رپرسێكی باڵوێزخانه‌ی ئه‌فغانستان له‌ ئێران ڕایگه‌یاند نزیكه‌ی 50 هاووڵاتی ئه‌فغان له‌ ئێران به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌ ئیبراهیم حیجازی به‌رپرسی كاروباری كۆچبه‌ران له‌ باڵوێزخانه‌ی ئه‌فغانستان له‌تاران ئاشكرایكرد كه‌تا ئێستا لانیكه‌م 50 په‌نابه‌ری ئه‌فغان له‌ ئێران به‌هۆی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

حیجازی ڕاشیگه‌یاندووه‌ تا ئێستا چه‌ندین جار داوایان له‌ به‌رپرسانی ته‌ندروستی ئێران كردووه‌ كه‌ ئاماری ڕه‌سمی له‌ گیانله‌ده‌ستدانی هاووڵاتیانی ئه‌فغانیان پێبده‌ن، به‌ڵام تا ئێستا وه‌ڵامیان نه‌داونه‌ته‌وه‌.

ڕۆژانه‌ نزیكه‌ 15 هه‌زار له‌ هاووڵاتیانی ئه‌فغانی كه‌ له‌ئێران نیشته‌جێن ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ئه‌فغانستان و ئه‌مه‌ش مه‌ترسی گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای لێده‌كه‌وێته‌وه‌.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ی نوسینگه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ ئه‌فغانستان بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ ته‌نها له‌ دوو هه‌فته‌ی ڕابردوودا 115 هه‌زار و 410 ئه‌فغانی له‌ ئێرانه‌وه‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌فغانستان. 

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket