riklam

سەرۆك كۆمار مەترسیەكانی كۆرۆنا لەگەڵ شازادەی جێ‌ نشینی ئەبوزەبی تاوتوێدەكات

عیراق 12:03 AM - 2020-03-30
.

.

سەرۆك كۆمار د. بەرهەم ساڵح ئەمرۆ یەك شەممە ٢٠٢٠/٣/٢٩ مەترسی و بەرپرسیاریەتی كە رووبەرووی گەل و وڵاتانی ناوچەكە دەبێتەوە لە بەگژاچونەوەی پەتای كۆرۆنا و پێویستی هاودەنگی وبرایەتی و پێكەوەیی زیاتربۆ بەگژاچونەوە و سنورداركردنی بڵاو بونەوەی ئەو پەتایە لەگەڵ خاوەنشكۆ شێخ محەمەد كوری زاید ئال نیهان شازادەی جێنشینی ئەبو زەبی تاوتوێكرد.


سەرۆك كۆمار سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی شازادەی جێنشینی ئەبو زەبی كرد بۆ دەست پێشخەریی و پشتیوانی و هاودەنگی راستگۆیانەی خۆی كە لەگەڵ عێراق, هیوای خواست كە ئیمارات بە زوترین كات لە مەترسی ئەم پەتایە دەربازی بێت و یەزدانیش براكانمان لەهەر دەرد و بەڵایەك و خاوەنشكۆ شێخ محەمەد كوری زاید بپارێزێت كە پشتیوانی وڵاتەكی بۆ گەلی عێراق دوپاتكردەوە لە بەگژاچونەوەی پەتای كۆرۆنا كە هەڕەشە لە گەلانی جیهان دەكات. 


هەر لەو پەیوەندییە تەلەفونیەدا باس لە پەیوەندیی دووقۆڵی و چۆنیەتی پەرەپێدانی هاریكاری نێوان هەردوو وڵاتی برا كرا كە ببێتە مایەی چەسپاندنی ئارامی و ئۆقرەیی و ئاشتی لە ناوچەكەدا.

 

PUKmedia راگەیاندنی سەرۆک کۆماری عیراق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket