riklam

ترامپ دوو ویلایه‌تی دیكه‌ی وه‌ك ناوچه‌ی كاره‌ساتبار راگه‌یاند

جیهان 09:45 PM - 2020-03-29
.

.

دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئیمزای له‌سه‌ر دوو فه‌رمان كرد، تێیدا هه‌ردوو ویلایه‌تی كۆنیتیكت و ئۆریگۆن وه‌ك دوو ناوچه‌ی كاره‌ساتبار به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ راگه‌یاند.

دۆناڵد ترامپ رێنمایشی بۆ پێشكه‌شكردنی هاوكاری و یارمه‌تییه‌كان له‌سه‌ر بودجه‌ی فیدڕاڵی ئه‌مریكا بۆ ناوچه‌ زیان به‌ركه‌وتووه‌كانی هه‌ردوو ویلایه‌ته‌كه‌ ده‌ركرد.

به‌پێی ئه‌و دوو فه‌رمانه‌ی ترامپ ئیمزای له‌سه‌ر كردووه‌، به‌ڕێژه‌ی 75% ئه‌و تێچووی خه‌رجكراوه‌ بۆ رێكاره‌كانی باری له‌ناكاو و وه‌ڵامدانه‌وه‌كان،  قه‌ره‌بووی ئه‌و دامه‌زراوه‌ و ناوچانه‌ ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ زیانیان پێگه‌یشتووه‌.

پێشتر ترامپ 15 ویلایه‌ت و ناوچه‌ی تری وه‌ك ناوچه‌ی كاره‌ساتبار راگه‌یاندبوو، له‌ناویاندا ویلایه‌ته‌كانی (نیویۆڕك و واشه‌نتۆن و كالیفۆڕنیا و كولواردو) هه‌بوون.

جێی ئاماژه‌یه‌، له‌ ویلایه‌تی كۆنتیكت ژماره‌ی توشبووان به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا گه‌یشتۆته‌ 1500 توشبوو، هه‌روه‌ها له‌ویلایه‌تی ئۆریگۆن 480 حاڵه‌ت تۆماركراوه‌.


PUKmedia روسیا الیوم

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket