riklam

وه‌زیری ته‌ندروستی عیراق: بارودۆخه‌كه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵدایه‌

عیراق 09:31 PM - 2020-03-29
.

.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 29-3-2020 جه‌عفه‌ر سادق عه‌لاوی وه‌زیری ته‌ندروستی عیراق رایگه‌یاند، بارودۆخ و ره‌وشی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ عیراق له‌ژێر كۆنترۆڵدایه‌.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا عه‌لاوی راشیگه‌یاندوه‌، ئه‌و ژمارانه‌ی راده‌گه‌یه‌نرێت له‌باره‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ نزیكن له‌ راستییه‌وه‌، بارودۆخه‌كه‌ش له‌ژێر چاودێری ووردی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیدایه‌.

عه‌لاوی ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو:  بودجه‌ی ته‌واو بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ته‌رخان كراوه‌،  ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، ئاسته‌نگی سه‌ره‌كی یان بریتیه‌ له‌وه‌ی چۆن هاوكاری خێزانه‌ هه‌ژاره‌كان بكرێت، هه‌وڵی زۆریش له‌و پێناوه‌دا دراوه‌.

وه‌زیری ته‌ندروستی عیراق ئاماژه‌ به‌وه‌ شده‌كات، ئه‌گه‌ر هاووڵاتیان ته‌واو پابه‌ندبن به‌ رێنمایی و رێكاره‌كانی حكومه‌ت، ئه‌وا له‌ماوه‌ی مانگێكدا ده‌توانرێتقه‌یرانه‌كه‌ تێبپه‌ڕێنرێت، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌، ئه‌گه‌ر هه‌ندێك له‌ توێژه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان پابه‌ند نه‌بن به‌ قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ و رێكاره‌كانی خۆپاراستن، ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ وڵات روبه‌ڕووی داڕمان ببێته‌وه‌ و باری نائاسایی رابگه‌یه‌نرێت.

عه‌لاوی ده‌شڵێت: قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ بۆ جارێكی دیكه‌ درێژ ده‌كرێته‌وه‌، به‌شێوه‌یه‌ك كاریگه‌ری ته‌واوی له‌سه‌ر رێگریكردن له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ ده‌بێت.
وه‌زیری ته‌ندروستی عیراق ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه‌، كه‌  وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق پشتی به‌ستووه‌ به‌ پزیشكه‌كانی خۆی، چونكه‌ پێشتر له‌به‌رامبه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای ڤایرۆسی ئه‌نفلۆنزای به‌راز، راهێنانیان پێكرابوو.

عه‌لاوی ئاماژه‌ش به‌وه‌ ده‌كات كه‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌ هه‌موو لایه‌نه‌كانه‌وه‌ هاوكاری و پاڵپشتی كراوه‌، به‌تایبه‌تی هاوكارییه‌كانی وڵاتی چین كه‌ نابێت له‌یاد بكرێت، كه‌ له‌ له‌ڕێگه‌ی كادیری پزیشكی و ئامێرو كه‌لوپه‌ل و راوێژكارییه‌ پزیشكییه‌كانه‌وه‌ پاڵپشتی عیراقی كردووه‌. چین سیستمێكی گه‌یاندنی زۆر پێشكه‌وتووی دروستكراوی كۆمپانیای هواوی داوه‌ته‌ عیراق، له‌لایه‌ك پارێزگاكانی عیراق به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌، له‌لایه‌كی تره‌وه‌ ژووری نه‌شته‌رگه‌رییه‌كان به‌ نه‌خۆشخانه‌كانه‌وه‌ گرێده‌دات.


PUKmedia  ئاژانسی هه‌واڵی عیراق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket