riklam

لێپرسراوی نوێی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندیه‌كانی ی.ن.ك ده‌ستبه‌كاربوو

ی.ن.ک‌‌ 08:16 PM - 2020-03-29
.

.

لەرێورەسمێكی شایستەداو بە پابەندبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان بۆ بەدورگرتن لە توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەئامادەبوونی چەند ئەندامێكی ئەنجومەنی سەركردایەتی و ئەندامانی مەكتەب، ئەمڕۆ  یەك شەممە رێکكەوتی ٢٠٢٠/٣/٢٩ دكتۆر سۆران جەمال تاهیر ئەندامی مەكتەبی سیاسی وەك لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەست بەكاربوو. 

سەرەتا لێپرسراوی مەكتەبی ناوەندی دەرەوە سەعدی ئەحمەد پیرە تیشكی خستە سەر ئیش و كارەكان و شێوازی راپەڕاندنی ئەرك و بەرپرساریەتی مەكتەبی پەیوەندیەكان لەماوەی پێشودا، ئومێدیشی خواست پەیوەندییەكانی ی.ن.ك پەرەی پێ بدرێت لەپێناو پتەوكردنی پەیوەندییەكانی یەكێتیی لەگەڵ پارت و هێزە سیاسیە كوردستانی و عیراقیەکانی ناوچەكەو جیهان.

لەلایەن خۆیەوە دكتور سۆران جەمال تاهیر، لەپاش ستایش و سوپاسی روڵی دیار و گرنگی هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە و ئەندام و كادرانی مەكتەبی پەیوەندییەكان لەماوەی رابردوودا، بەڵینی بەدرێژەدان بەسیاسەت و رێبازی رەوانشاد سەرۆك مام جەلالدا، كەخۆی لەپتەوكردنی پەیوەندییەكانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ پارت و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان و عیراق و ناوچەكە و جیهان دەبینێتەوە، لەپێناو خزمەت و بەدەست هێنانی ئاشتی و ئارامی و پێكەوە ژیان بۆ گەلانی عیراق و پاراستنی مافە رەواكانی گەلی كوردستان لەچوارچێوەی عیراقێكی دیموكراتی فیدراڵدا. 

هەروەها لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییەكان جەختی كردەوە كە سەركردایەتی و هاوسەرۆكانی یەكێتی پاڵپشت بەپەیڕەوەی نوێی ناوخۆ گرنگیەكی تایبەت بە بوونیادنانەوەی پەیوەندییەكانی یەكێتیی لەگەڵ هێز و لایەنە سیاسیەكانی هەرێمایەتی و ناوچەكەو جیهان دەدەن لەسەر بنەمای پاراستنی بەرژەوەندی هاوبەش و رێزگرتن لەدەستوری هەمیشەیی عیراق، بۆ بەدەست هێنانی ژیانێكی شایستەو ئازاد بۆ گەلی كوردستان و پێكهاتەكانی تری عیراق. 

ئومێدیشی خواست هەرێمی كوردستان و عیراق قەیرانە سیاسی و ئابووری و داراییەكان بەسەركەوتوی تێپەرێنێت، و بەسەلامەتی زاڵ بن بەسەر ڤایرۆسی كۆرۆنا كەبەمەترسیەكی گەورە لەسەر ئاسایش و ئارامی گەلانی جیهان دەزانرێت.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket