riklam

لەسعودیە گیانلەدەستدان بەكۆرۆنا زیاد دەكات

جیهان 08:00 PM - 2020-03-29
.

.

وەزارەتی تەندروستی سعودیە رایگەیاند: چوار حاڵەتی دیكەی گیانلەدەستدان بەڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون بەوەش كۆی ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەستدا گەیشتوەتە هەشت كەس.

لەوبارەیەوە محەمەد عەبد عالی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی سعودیە لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند: چوار كەسی تر لەوانەی گیانیان لەدەستداوە لەشاری مەدینەن.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی سعودیە ئاماری  24 سەعاتی رابردووی ئاشكراكردو دەڵێت: 96 حاڵەتی دیكەی توشبوون بەڤایرۆسەكە تۆمار كراون، كۆی گشتی توشبووان گەیشتۆتە هەزارو 299 حاڵەت، 29 توشبووش چاكبوونەتەوە، بەمە كۆی ئەوانەی چاكبوونەتەوە 66 كەسە.

عەبدعالی رونیدەكاتەوە كە 12 حاڵەتی مەترسیدار هەیە كە لەژێر سەرپەرشتی تەندروستی تەواودان. 

وتەبێژەكەی تەندروستی سعودیە داواشی لە هاووڵاتیان كرد لە ماڵەكانیان بمێننەوە و خۆیان لە تێكەڵ بوون بەریەككەوتن و هاتووچۆ بپارێزن، ئاماژە بەوەش دەكات، كە تێكەڵاو بوون هۆكاری سەرەكییە بۆ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

لەلایەكی ترەوە تەڵاڵ شەهلوب وتەبێژ بەناوی وەزارەتی ناوخۆی سعودیەوە رایگەیاند: رێوشوێنەكانی قەدەغەی هاتووچۆ بەباشی پیادە دەكرێت و هەموو ناوچەكان لەژێر كۆنترۆڵدان.

ئەمڕۆش دەسەڵاتدارانی سعودیە هاتووچۆیان لەشاری جەددە راگرت، هەفتەی رابردووش قەدەغەی هاتووچۆ لەشارەكانی ریاز و مەككەو مەدینە بڕیاری لەسەر درابوو.

لەچوارچێوەی رێكارەكانی خۆپاراستن لەدژی ڤایرۆسی كۆرۆنا، دوێنێ‌ شانشینی سعودیە بڕیاری راگرتنی گەشتەكانی فڕۆكەوانیدا، هەروەها كاركردنی لە هەردوو كەرتی گشتی و تایبەتیدا راگرت.

PUKmedia  ئاژانسەكان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket