riklam

فه‌ڕه‌نسا.. توشبووان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌گوازرێنه‌وه‌

جیهان 07:22 PM - 2020-03-29
.

.

به‌پێی وته‌ی ئیدوار فیلیب سه‌رۆك وه‌زیرانی فه‌ڕه‌نسا، هه‌روه‌ها به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی توشبووان به‌ڤایرۆی كۆرۆنا، پێشبینی ده‌كرێت له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا شه‌پۆلێكی توندوتیژی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌  رووبكاته‌ ناوچه‌ی (ئیل دو فرانس) و شاری پاریس،  به‌هۆیه‌وه‌ فشاری گه‌وره‌ له‌سه‌ر كۆی سیستمی چاودێری و چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی دروستبكات.

ئیدوار فیلیب سه‌رۆك وه‌زیرانی فه‌ڕه‌نسا ئاماژه‌ به‌ شه‌پۆله‌كه‌ ده‌كات و به‌ شه‌پۆلێكی دڵڕه‌ق ناوی ده‌بات، به‌جۆرێك فشار دروست ده‌كات كه‌ به‌زه‌یی به‌ كۆی سیستمی ته‌ندروستیدا نایه‌ته‌وه‌، پێویسته‌ له‌به‌رامبه‌ریدا خۆڕاگر بین.

به‌رپرسانی فه‌ڕه‌نساش  له‌پێناو كۆنترۆڵكردنی ئه‌و دۆخه‌دا و سووككردنی فشاره‌كان له‌سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كان، له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان به‌شێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كان چۆڵ بكه‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ده‌یان نه‌خۆش به‌ شه‌مه‌نده‌فه‌ر و فڕۆكه‌ی سه‌ربازی ده‌گوازرێنه‌وه‌ بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌ رێژه‌ی بڵابوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا تێیدا كه‌متره‌.

له‌لای خۆشیه‌وه‌، برۆنۆ ریۆ به‌ڕێوه‌به‌ری شانه‌ی قه‌یران له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی ناوچه‌ی پاریس هۆشداری ئه‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه‌ به‌شه‌كانی بووژاندنه‌وه‌ فراوان ده‌كه‌ین تاوه‌كو پێشوازی له‌زۆرترین ژماره‌ی نه‌خۆش بكه‌ین. برۆنۆ ده‌شڵێت: له‌ڕێڕه‌وی بڵابوونه‌وه‌ی په‌تاكه‌، هێشتا نه‌گه‌یشتووینه‌ته‌ قۆناغی سه‌قامگیریی، پێویست ده‌كات چاره‌سه‌ر بدۆزرێته‌وه‌.

جیرۆم سالومون به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی پاریس رایگه‌یاند، له‌م قۆناغه‌دا ناوچه‌ی ئیل دو فرانس  هێشتا تواناكانی كۆتایی نه‌هاتووه‌، به‌ڵام پێویسته‌ پێش دۆخه‌كه‌ بكه‌وین.

به‌پێی وته‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی ته‌ندروستی له‌ناوچه‌ی (ئیل دو فرانس) بێت، ئاستی ژماره‌ی توشبووان به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا مه‌ترسیداره‌.

یه‌كێك له‌په‌رستارانی ناوچه‌كه‌ وتویه‌تی: ئێمه‌ به‌ره‌و پزیشكی جه‌نگی ئه‌ڕۆین.

PUKmediaفرانس 24

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket