riklam

پشكنینی گومانلێكراوه‌كه‌ی سه‌ڵاحه‌دین پاك ده‌رچوو

عیراق 05:48 PM - 2020-03-29
.

.

ئه‌مڕۆ 29-3-2020، جه‌مال عه‌گاب وته‌بێژی ژووری ئۆپراسیونه‌كانی سه‌ڵاحه‌دین بۆ كۆرۆنا به‌ PUKmedia ی ڕاگه‌یاند: له‌ دوای چه‌ند جارێك ئه‌نجامدانی پشكنین بۆ گومان لێكراوه‌كانی پارێزگای سه‌لاحه‌دین كه‌ له‌ پێشدا وا ڕاگه‌یه‌نرابوو كه‌ هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنان، به‌ڵام لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت دوێنی له‌ به‌غداوه‌ گه‌شته‌ قه‌زای سامه‌ڕاوه‌ بۆ دڵنیابوون له‌ توشبوونی هاووڵاتییه‌كه‌ و سامپڵی خوێنه‌كه‌یان برد بۆ به‌غدا بۆ دووباره‌ پشكنین و ئه‌مڕۆ ئه‌نجامه‌كه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ كه‌ هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ نییه‌.

وتیشی: ئێستا تاكه‌ پارێزگا له‌ عیراق پارێزگای سه‌ڵاحه‌دینه‌ كه‌ هیچ توشبوویه‌كی كۆرۆنای تێدا تۆمار نه‌كراوه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌و هاوڵاتییه‌ی كه‌ گومانی كۆرۆنای لێده‌كرا، ژنه‌و ته‌مه‌نی 70 ساڵه‌ و نه‌خۆشی درێژخایه‌نی هه‌یه‌ وه‌ك گورچیله‌ و فشاری خۆین و شه‌كره‌ی و خه‌ڵكی ناوچه‌ی فه‌رحاتیه‌ی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی ئیسحاقی قه‌زای به‌له‌ده‌ له‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین.


هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ دكتۆر به‌شیر نوێنه‌ری نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌زای سامه‌ڕا به ‌PUKmedia  ی ڕاگه‌یاند: ته‌ندروستی هاووڵاتییه‌كه‌ زۆر باشه‌ و جێگیره‌.

PUKmedia عه‌داله‌ت میعاد

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket